کوڕەکەی نەتەنیاهۆ لەبارەی داننان بە دەوڵەتی فەلەستین هێرشی توند دەکاتە سەر ماکرۆن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 نیسان

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و کوڕەکەی یائیر
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پشتیووانی خۆی بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین دەربڕی، کوڕی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاتە دەنگ و دەڵێت. ''داگیرکاریی نوێی فەرەنسا لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕابگرن''.
چیڕۆکی سەرەکی: لەماوەی ڕابردوودا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بیرۆکەی خۆی سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین خستەڕوو، کە بەنیازە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت لە کۆنفڕانسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە مانگی حوزەیران، ئەمەش وەک سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین ئەو هەنگاوە دەنێت.
لێدوانی فەرمی: یائیر نەتانیاهۆ، کوڕەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بەتووندی هێرشی کردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و گوتی، ''داگیرکاریی نوێی فەرەنسا لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕابگرن''.
ئەمەش بزانە: لە لێدوانەکەیدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە ناڕەزایەتیی ژمارەیەک بەرپرسی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، گوتبووی، ''بەڵێ بۆ ئاشتی بەڵێ بۆ ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵێ بۆ دەوڵەتی فەلەستین بەبێ بوونی حەماس."
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






