دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی ئەندازیارەکەی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 13 نیسان

ئەندازیار بەشیر خالید. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوەو گەیشتن بە ڕاستی دۆسیەی گیانلەدەستدانی ئەندازیار بەشیر خالید پێکهێنرابوو، کۆتایی بەکارەکانی دەهێنێت و لە ڕێگەی ڕاپۆرتێکەوە دەرئەنجامەکەی ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەندازیارێکی عێراقی بە ناوی بەشیر خالید لە بەغدا لەگەڵ ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پلەی لیوا تووشی ناکۆکی ببوو و لە زیندان ئەشکەنجەیەکی زۆر درابوو، سەرلەبەیانی 7ـی نیسان لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا گیانی لەدەستدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە لیژنە پەرلەمانییەکە کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کۆتا ڕاپۆرتی لیژنەکە دەخرێتە کارنامەی دانیشتنی سبەی دووشەممە و لەنێو دانیشتنی پەرلەمان دەخوێنرێتەوەو ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پەیوەست بە "دۆسیەی گیانلەدەستدانی ئەندازیارەکە" پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 10ـی نیسان داوای لە لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بەو دۆسییەیە کرد میوانداریی بەرپرسانی ئەمنی پەیوەندیدار بە گیانلەدەستدانی ڕاگیراو بەشیر خالید بکەن و ڕاسپاردەی خۆیان بەرزبکەنەوە، تا پەرلەمان بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەربکات.
لە لایەکی دیکەوە: لەسەر ئەم دۆسیەیە بە بڕياری سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس و بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق پێکهێنراوە و بڕیارە دوای تەواوکردنی کارەکانیان ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






