ئێران: ئیسرائیل لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن نیگەرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 نیسان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئێران هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستی وڵاتان سەبارەت بە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئیسرائیل ناڕازییە بە دانوستانەکان.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەرەو ئاسایبوونەوە هەنگاو دەنێن و دوای نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران، لە 2025-04-12 یەکەم کۆبوونەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان کرا، وڵاتانی جیهان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و کۆبونەوەکەیان بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ناوزەند کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ئەرێنی وڵاتان لە سەر کۆبوونەوەی ئێران و ئەمریکا، ئیسرائیل هیچ هەڵوێستێکی فەرمی نەبووە و نیگەرانە لە نزیکبوونەوەی تاران و واشنتن، ئیسرائیل پێش کۆبوونەوەکان دژایەتی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕیبوو و هێرشی سەربازی وەک تەنها ڕێگەی مامەڵەکردن لە گەڵ ئێران پێشنیاز کردووە.
زانیاریی زیاتر: هەریەک لە سعوودیە، عێراق، میسر، کوەیت، قەتەر و بەحرەین و چەند وڵاتێکی دیکە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕیووە و بە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی ناوزەندیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





