ئەکسیۆس: خولی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ڕۆما دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 نیسان

سەرۆکانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
ئەکسیۆس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ترەمپ بڵاوی کردەوە، خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 12-4-2025، شاندی دانوستانکاری ئێران بە نوێنەرایەتی عەباس عێراقچی و شاندی ئەمریکا بە نوێنەرایەتیی ستیف ویتیکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەقەستی عومان یەکەم دانووستانی ناڕاستەوخۆ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجامدا و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دووەم خولی دانووستانەکان ئەنجامبدەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی یەکشەممە ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو خولی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
- ماڵپەرەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەرچەندە خولی دووەمی دانوستانەکان لە عومان نابێت، بەڵام بە نێوندگیری ئەو وڵاتە دەبێت. هاوکات دانوستانەکان بە بە ڕاستەوخۆ دەبێت و نوێنەری هەردوو وڵات لە یەک ژووردا کۆدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندبوو: "خولی داهاتووی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت"، بەبێ ئەوەی شار و وڵاتەکەی دیاری بکات.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






