سوودانی بۆ یادی ئەنفال: سەردەمی تاریکی کۆتاییهات و ئێستا کاتی بوونیادنانەوەیە
- عێراق
- 14 نیسان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال دا، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفالکراو دەنێرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕووخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستییانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یادی 37 ساڵەی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دژ بە خەڵک و خاک و ژینگەی کوردستان ئەنجامیدا و لە زنجیرەیەک شاڵاوی یەک بەدوای یەکدا دەیان هەزار خەڵکی بێتاوانی کوردستانی ڕاپێچی بیابانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی کردن.
پەیامی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بە زمانی کوردی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە.
- ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕووخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستییانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد.
- ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی ڕق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە.
- ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بوونیادنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتوو و ئارام و سەقامگیر.
- دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






