عەممار حەکیم: پێویستە قوربانیانی ئەنفال لەڕووی ماددیی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکرێنەوە
- عێراق
- 14 نیسان

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پرۆسەی ئەنفال بە یەکێک لە "دڕەنترین" ئەزموونی کوشتن و لەناوبردنی گەلی عێراق ناودەبات، داواش دەکات قوربانیانی ئەنفال لەڕووی ماددیی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یادی 37 ساڵەی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دژ بە خەڵک و خاک و ژینگەی کوردستان ئەنجامیدا و لە زنجیرەیەک شاڵاوی یەک بەدوای یەکدا دەیان هەزار خەڵکی بێتاوانی کوردستانی ڕاپێچی بیابانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی کردن.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوانی ئەنفال یەکێکە لە دڕەندەترین تاوانەکانی کوشتن کە گەلی عێراق لەماوەی حکومڕانی بەعس پیایدا تێپەڕی، لەو ماوەیەدا گەلی کورد ڕووبەڕووی هەموو جۆرە ئەشکەنجە، چەوساندنەوە، ئاوارەبوون، کۆمەڵکوژیی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بووەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەڕێزەوە بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە دەوەستین و هانی هاوبەشە سیاسییەکان دەدەین ڕێز لە قوربانییانی ئەنفال بگرن، ئەو ستەمەی بەرامبەریان کرا یادی بکەنەوە و لەڕووی ماددیی و مەعنەوییشەوە قەرەبوویان بکەنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






