
وێنەی شاندی دەم پارتی بۆ سەردانی ئیمراڵی
ئاڤا نیوز
شاندی دەم پارتی، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆژی هەینی کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە، داوای چاوپێکەوتنی ئۆجەلان پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەن.
بۆچی گرنگە: شاندەکە لەو سەردانەیدا بۆ ئیمراڵی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ ئۆجەلان باس دەکەن، ئاڤا زانیویەتی دوای ئەو کۆبوونەوەیە گۆڕانکاری گەورە و خێرا بەڕێوەیە، پرۆسەی ئاشتی لە ماوەی مانگێک دەگات بە ئەنجام.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و سڕ سورەیا ئۆندار، ڕۆژی هەینی کاتژمێر 2ی دوای نیوەرۆ لەگەڵ تونج کۆدەبنەوە و دوای ئەوە بەرواری چوارەم سەردانیکردنی شاندەکە بۆ ئیمڕالی ڕادەگەێینرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی پارتەکە ڕایگەیاند، کە پێش جەژنی نەورۆز بۆ چوارەم جار داواکارییان بۆ چاوپێکەوتنی ئیمراڵی پێشکەش کردووە.
- لە کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ وەزیری داد دووبارە داواکاری پێشکەش دەکەن، ئەگەر وەزارەت بڕیاری پێدانی مۆڵەت بدات، پێشبینی دەکرێت خشتەی کاتی بۆ چاوپێکەوتنەکان دیاری بکرێت.
باکگراوند: یەکەمین دیدار لەگەڵ ئیمراڵی لە کۆتا ڕۆژەکانی 2024 واتە 28-11 و دووەمین دیداریش ڕۆژی چوارشەممە 22ی شووبات بەڕێوەچوو، دوای سێیەمین دیدار لەگەڵ ئیمرالی لە 27 ی شووبات، ئۆجەلان داوای کرد "هەموو گروپەکان چەک دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





