
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا و هاوتا ئەمریکییەکی لەبارەی دۆخی غەززە و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا و هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن.
وێنە گەورەکە: لەدوای گرتنەوە دەسەڵات لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستا ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرەوە بوژانەوەیە و هەردوولا لە پەیوەندی بەردەوامدان، هاوکات ترەمپ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی باشی هەیە و بە سەرۆکێکی بەهێز و زیرەک وەسفی دەکات.
بۆچی گرنگە: ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە هەردوو وەزارەتی هاوتا، کار لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ چاوپێکەوتنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو دوو سەرۆکە یەک ببینن و لەسەر چەند پرسێکی ستراتیژی و گرنگ قسە بکەن، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەم کۆبوونەوەیە لە تورکیا دەبێت یاخود ئەمریکا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە ڕایگەیاندووە، هاکان فیدان و مارکۆ ڕۆبیۆ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، دۆخی مرۆیی لە غەززە، پێشهاتەکانی ئێستای سووریایان باس کردووە.
- هاوکات باس لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی کراوە بۆ هاتنە کایەی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






