
ئاهەنگی نەورۆز لە باکووری کوردستان
ئاڤا نیوز
سێرکان بایرام، پەرلەمانتاری ئاکپارتی داواکاریی "پشووی جەژنی نەورۆز کە 21ی ئادارە" لە تەواوی تورکیا پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرد، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتاری نەورۆز، داوی کرد 21ی ئادار بکرێتە پشووی فەرمی و لە پەرلەمان دەنگی پێبدرێت.
وێنە گەورەکە: نەورۆز بۆنەیەکی کۆنە کە لەلایەن زۆر نەتەوە و گەلی جۆراوجۆرەوە وەک کورد، فارس، ئەفغان و ئۆزبەک بە شێوەی جۆراوجۆر لەسەرەتای وەرزی بەهاردا پیرۆز دەکرێت و هەر یەکەیان و بە جۆرێک پێناسەی دەکەن، ڕەگ و ڕیشەی ئەم یادە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی کۆن و دەستپێکی فەرمیی نەورۆز بەتەواوی دیار نییە.
لێدوانی فەرمی: بایرام، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان لە ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای جەژن و پشووی نیشتمانی و پشووە گشتییەکانی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و دەستەواژەی "پشووی ڕۆژی نەورۆز 21 ئادار" بۆ یاساکە زیاد دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە دەقی داواکارییەکەی بایرام داهاتووە، لە هەموو جیهاندا و لە وڵاتەکەی ئێمەش ڕۆژێک تایبەت بە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز هەیە. ئەو ڕۆژە بە واتای ڕۆژێکی نوێ و لەدایکبوونەوە، یەکگرتن، پێکەوەبوون، برایەتی دێت، وەک پەرلەمانتارێکی ئیستەنبووڵ، وەک نێردەی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک سیناتۆری ئابووری ئەوروپا، پڕۆژە یاسایەکم پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی "ئەمڕۆ بە پشووی فەرمی جەژن بناسێنم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






