
ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی سووریا ئاشکرای کرد، حکومەتی وڵاتەکەی شکستی بە کودەتایەکی سەربازی هێنا کە لەلایەن لایەنگرانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە ئامادەکرابوو.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شارۆچکەی "بوسرەشام" لەلادێکانی دەرعا گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان کۆمەڵێک ئەفسەری ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەد و هێزە ئەمنییەکانی سووریا دروستبووە، بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێککەوتن لەگەڵ کەسایەتیی ناوچەکە کۆتاییان بەگرژییەکان هێناوە.
لێدوانی فەرمی: ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی سووریا تواندرا لەماوەیەکی کورتدا شکست بە کودەتایەکی سەربازی دژ بە وڵات و میللەت بهێنرێت کە لەلایەن چەند ئەفسەرێکی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە ئامادەکرابوو.
- ئاماژەی بەوەش کرد، ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی یاسا کار دەکەن دەستیپێکردووە، لەداهاتووشدا شکست بەهەموو جۆرە ئاژاوەگێڕییەک دەهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بوسرە شام دەکەوێتە پارێزگای دەرعا و 140 کێلۆمەتر لەدیمەشقی پایتەختەوە دوورە، بە دەسپێکی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەهاری ساڵی 2011 ـی دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





