36 پەرلەمانتاری جولەکە هۆشداری لە مەترسی ڕووخانی ئیسرائیل دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 نیسان

ئاڵای وڵاتی ئیسرائیل لەسەر نەخشەی چەند ولاتێک
ئاڤا نیوز
دژی بەردوامی جەنگ و داگیرکردنی غەزە 36 پەرلەمانتاری جولەکەی پەرلەمانی بەریتانیا پەیامێکی ناڕەزایی ئاراستەی جیهان دەکەن و هۆشداریش لە ڕووخانی ئیسرائیل دەدەن.
وێنە گەورەکە: بەردەوامی جەنگ لە غەزە و سیاسەتی داگیرکارییانەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناڕەزایەتی گەورەی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژائاوای بەدوای خۆیدا هێناوە و داوای ڕاگەیاندنی بەپەلەی ئاگربەست و کردنەوەی دەروازەکانی چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن، لە ئێستاشدا گەورەترین لیستی جولەکەکان لە پەرلەمانی بەریتانیا پەیامێکی هۆشداری سەبارەت بە لەناوچوونی ئیسرائیل ئاراستەی جیهان دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: 36 پەرلەمانتاری جولەکەی پەرلەمانی بەریتانیا پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ئیدانەی بەردەوامی جەنگ و هێرشکردنە سەر خەڵک و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی غەزە دەکەن و ڕایانگەیاند، "ناکرێت بێدەنگ بین لە خوێنڕشتنی بێتاوانەکان و برسیکردن و بڕینی سەرچاوەکانی ژیان لە شارەکە و داوای دەستبەجێ کۆتایهێنان بە جەنگ و سیاسەتی کوشتنی خەڵکی غەزە دەکەین."
- پەرلەمانتارانی جولەکەی بەریتانیا لە پەیامەکەیاندا نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە داگیرکەر و مەترسی گەورە بۆ سەر مانەوەی ئیسرائیل ناوزەند دەکەن، لە پەیامەکەدا هاتووە، "بنیامین نەتانیاهۆ بە بەردەوامیدان بە داگیرکارییەکانی مەترسی گەورە بۆ سەر ئەو ئیسرائیلە دروست دەکات کە زۆرمان خۆشدەوێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





