
دیمەنێک لە کەرتی غەززە کە تیایدا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی لە ترسی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ناوچەکانیان چۆڵ دەکەن
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی مانگێکدا نیو ملیۆن هاووڵاتیی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، 500 هەزار هاووڵاتی فەلەستینی ناچاربوون و ماڵی خۆیان بە جێبهێڵێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە 18-3-2025، بەهۆی بەرفراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 500 هەزار کەس ئاوارەبوون و هەزار و 652 کەس کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، ناتوانن بەپێی پێویست پێداویستییە سەرەتایییەکان و خۆراک بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن، چونکە دوو ملیۆن و 100 هەزار دانیشتووی غەززە بۆ خۆراک پشت بە هاوکاری مرۆیی دەبەستن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە 17-4-2025، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە خان یونس لە باشووری غەززە، 13 کەس کوژران کە نۆ یان منداڵ بوون و 89 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






