
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، بەڵام ئیسرائیل هەڕەشەی فراوانترکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئەو کەرتە دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی وڵاتانی نێوەندگیر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، شەوی ڕابردوو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی زیاتری بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس کرد.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا گوتی، ڕێنمایی سوپای وڵاتەکەی کردووە بۆ ئەوەی فشارەکان بۆ سەر حەماس زیاتر بکات. گوتیشی سەرەڕای تێچووی زۆری شەڕەکە، بەڵام ئیسرائیل هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە بەردەوامبوون لە هێرشکردن تاوەکوو سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: "ئیسرائیل ملکەچی داواکارییەکانی حەماس نابێت بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە بەرامبەر ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان."
باکگراوند: ڕۆژی 18-3-2025، دوای دوو مانگ لە ئاگربەست، ئیسرائیل دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەشێوەیەکی بەرفراوان کردەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون و برینداربوون کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






