سوودانی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس: هاوخەمی ئازارەکانی هەژاران و ستەملێکراوان بوو
- عێراق
- 21 نیسان

وێنەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق نوێنەرایەتی بناغەیەکی پراکتیکی و گرنگی کرد بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینەکان و چەسپاندنی برایەتیی و خۆشەویستی لە نێوان هەموو باوەڕداران لە سەرانسەری جیهاندا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بە خەم و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا و سەرۆکی کڵێسای کاسۆلیکی، قەداسەتی پاپا فرانسیس"ـمان پێگەیشت، دوای تەمەنێکی زۆر لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان گەلان و کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئامانج و بەها کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییە بەنرخەکان.
- لەم لەدەستدانە بە ئازارەدا هاوبەشی خەمی هەموو مەسیحییەکانین لە عێراق و جیهاندا، له خوای مهزن داواکارین گیانی به بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات.
- لەگەڵ کۆچی دوایی پاپا، سەردانە مێژووییەکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بۆ عێراق و دیدارەکەی لەگەڵ مەرجەعى باڵا عەلی سیستانی لە نەجەف بەبیر دەهێنینەوە، ئەو سەردانە نوێنەرایەتی بناغەیەکی پراکتیکی و گرنگی کرد بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینەکان و چەسپاندنی برایەتی و خۆشەویستی لە نێوان هەموو باوەڕداران لە سەرانسەری جیهاندا.
- دروود بۆ گیانی پاپا فرانسیس، کە بە هاوخەمی ئازارەکانی هەژاران و ستەملێکراوان لە سەرانسەری جیهاندا ناسرا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆشەویستان و شوێنکەوتووانی و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە هەوڵدەدەن پەیامی چاکە و مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: هەڵوێستی خەڵک و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەرکردەکانی داعش دەگوازێتەوە بەغدا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: پاراستنی زیندانەکانی داعش ئەرکێکی جیهانییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: عێراق لە ئەستۆی ئێوەدایە






