
دوو چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
سەرچاوە فەلەستینییەکان لە دیمەشق ئاشکرایان کرد، شەوی یەکشەممە هێزە ئەمنییەکانی سووریا دوو سەرکردەی فەلەستینیان دەستگیر کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا (DPA)یان ڕاگەیاندووە، "هێزە ئەمنییەکانی سووریا خالد خالد، بەرپرسی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیان لە سووریا و ئەبو عەلی یاسر، بەرپرسی لیژنەی ڕێکخەری گۆڕەپانی سووریا، لە دیمەشق دەستگیرکردووە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە دەستگیرکردنی خالد دوای کەمتر لە 48 کاتژمێر لە سەردانەکەی مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین بۆ دیمەشق و دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بوو.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە 13 گرووپی فەلەستین لە سووریا هەن و هەندێکیان دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریایان جێهێشتووە، بەڵام بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بارەگاکانیان بەجێنەهێشتووە و ئەمەش ئەمە یەکەمجارە سەرکردەیەکی فەلەستینی لە سووریا دەستگیر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: چەندین بارەگای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە دیمەشق دووچاری هێرشی ئیسرائیل بووەتەوە، دوایین بۆردومان لە 13ی ئازاردابوو، کاتێک ماڵی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەکە، زیاد نەخالا بە مووشەکێک لەلایەن ئیسرائیلییەوە لە گەڕەکی دومار لە باکووری دیمەشق کرایە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






