دەم پارتی بۆ وەزیری داد: پێویستە گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 نیسان

کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و وەزیری دادی تورکیا
ئاڤا نیوز
شاندی دەم پارتی لەگەڵ یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا کۆبووەوە، شاندەکە داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و ئازادکردنی زیدانیانی نەخۆش، ڕێکخستنەوەی یاسای دژەتیرۆر لە پەرلەمانی تورکیا کردووە. وەزیری دادی تورکیاش سەرجەم داواکارییەکانی بە تێبینی نووسیوەتەوە و بە شاندەکەی گوتووە، کاری لەسەر دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا لە کاتژمێر 10:30 دەستی پێکرد، گوڵستان کلچ، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان و سێزای تەمەلی، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی و ئۆزتورک تورکدۆغان وتەبێژی دەستەی یاسا و مافی مرۆڤ، بەشداربوون. لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە وەزارەتی داد بەڕێوە چوو، شاندەکە فایلێکیان بە تونچ داوە کە بۆچوون و پێشنیازەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە چوارچێوەی یاسایی دا تێدایە.
لێدوانی فەرمی: گوڵستان کڵچ، سەرۆکی فراکسۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند: داوامان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد، ئەمەش بۆ ئەوەی ئۆجەلان بتوانێت زیاتر کار لەسەر بەرەوپێشبرنی پرۆسەی ئاشتی بکات.
ڕێگە بدرێت جگە لە شاندی ئیمرالی، پەرلەمانتاری جیاواز، لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران، ڕۆژنامەنووسان و دیسانەوە ئەو ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانەی کە ئۆجەلان دەیویست لەگەڵیان کۆببێتەوە، بچنە ئیمرالی و لەگەڵیدا کۆببنەوە.
دۆخی زیندانیانی نەخۆش، کە زۆر بێویژدانیی و نادادپەروەرییە نەخۆشەکان لە زیندان بن، ڕێکخستنەوەی یاسای لەسێدارەدان، ڕێکخستنەوەی یاسای دژەتیرۆر کە چەندین کەس بێ ئەوەی ئەندامی تیرۆر بن بە تیرۆرست تۆمەتبار کران، باس کراوە.
فایلێک کە پرسە سەرەکییەکانی تێدایە سەبارەت بەو پرۆسەیەی کە دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان لە 27ـی شووبات پەرەی سەندووە، پێشکەشی تونچ کراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا گوتی، " سەبارەت بە زیندانیانی نەخۆش و سزادراوانی نەخۆش، گوێ لە هەموو ئەمانە دەگرین و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین. بێگومان ئامانجمان لێرە تورکیایەکی بێ تیرۆرە. ئێمە لە لێواری ڕزگاربوونداین لەم شتە، هەموو تورکیا دەیەوێت لە بەڵای تیرۆر ڕزگاری بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڕۆژی هەینی 2025-04-18 کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ، شاندی ئیمرالی بە سەرۆکایەتیی سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری داد کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی ئۆندەر، کۆبوونەوەکە دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






