
دوو پەنابەری سووری لە ئەڵمانیا کە ئاڵای نوێی سووریایان بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە تا ئێستا 500 پەنابەری سووری لە ئەڵمانیاوە ئارەزومەندانە، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
وێنەگەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەو کەسانەی بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەو کاتەی سووریا ئاوارەی وڵاتان ببوون، ئێستا وردە وردە بەرەو سووریا دەگەڕێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، نزیکەی 500 پەنابەری سووریا لە ئەڵمانیاوە ئارەزوومەندانە، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. هاوکات حکومەتی ئەڵمانیا بەبڕی چوار هەزار یۆرۆ هاوکاریی هەر خێزانێک دەکات بۆ گەڕانەوەیان.
- ژمارەی ئەو سوورییانەی کە لە ئەڵمانیاوە گەڕاونەتەوە سووریا زۆر لەوە زیاترە، چونکە بەشی زۆریان بەبێ خۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی هیچ هاوکارییەک لە حکوومەتی ئەڵمانیا، گەڕاونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاسانکارییان بۆ دەکات بەچاوپۆشین لە کاتی یاسایی و مافی مانەوەیان، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی پەنابەرەکان بیر لە گەڕانەوەی یەکجاریی بۆ سووریا بکەنەوە.
باکگراوند: لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریا، یەک ملیۆن هاوڵاتی لە سووریا، وەک پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیا، لەوانەش 300 هەزار کەسیان کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






