
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئامادەیی ئەوەی تێدایە کە لەگەڵ سەرۆک یان ڕێبەری باڵای ئێران کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمی ئەمریکی، ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئامادەیی ئەوەی تێدایە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆببێتەوە، ترەمپ وتی، "بە دڵنیاییەوە."
- ترەمپ ڕەتیکردەوە ڕێگری لە ئیسرائیل کردبێت کە هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری دیپلۆماسی پێ باشترە و پێشی وایە دەتوانن لەگەڵ ئێران بگەن بە ڕێککەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، ئەمریکا و ئێران دانوستانە ئەتۆمییەکانیان دەستپێکردوون و تا ئێستا دوو جار کۆبوونەتەوە و بڕیاریشە سبەی شەممە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوانیان بە نێوەندگیریی عومان لە پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.
ئەمەش بزانە: ترەمپ پێشتر چەند جارێک ڕایگەیاندووە، ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و بۆ ئەمەش تەنیا دوو ڕێگا هەن کە ئەوانیش ڕێگای دانوستان و ڕێگای هێرشی سەربازین کە ترەمپ خوازیارە بە دانوستان کێشەکە چارەسەر ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





