لە مانگی ڕابردووەوە تائێستا ئەمریکا 650 چەکداری حووسیەکانی کوشتووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 نیسان

یەکێک لەو کەشتییانەی ئەمریکا لە دەریای سوور کە لە ڕێگەیەوە هێرشەکانی پێ ئەنجام دەدات
ئاڤا نیوز
لە مانگی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکان یەمەن بەردەوامە و بەهۆیەوە سەدان ئەندامی ئەو گرووپە کوژراون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 18-3-2025، ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ لاوازکردنی ژێرخانی سەربازیی حووسییەکان و لەناوبردنیان دەستپێکردووە و، لە ڕێگەی دەیان هێرشی ئاسمانییەوە ناوچە جیاوازەکانی یەمەنی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتیی سڤیل و ئەندامی حووسییەکان کوژراون.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی هەینی سەرچاوەیەکی باڵا لە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 800 شوێنیان کردووەتە ئامانج و زیاتر لە 650 حووسی کوژراون.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو بەرپرسە لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا 87% مووشەکە بالیستییەکانی حووسییەکانیان لەناو بردووە.
ئەمەش بزانە: ئیدارەی ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە بۆ ناچارکردنی حووسییەکانە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەفتەی ڕابردوو حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: تا ئێستا ئەمریکا زیاتر لە هەزار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن و بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






