لە سلێمانی ئەرکێک لە کۆماندۆ و دژەتیرۆر و ئۆپەراسیۆنی یەکێتی وەردەگیرێتەوە
- کوردستان
- 28 نیسان

دیمەنێک لە ئاڵۆزییەکانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و ژمارەیەک پاسەوانی بەرپرسێک
ئاڤا نیوز
سەركردایەتیی یەکێتی بڕیار دەدات ئەرکی پاراستنی مەراسیم و بۆنە و چالاکییەکان لە سلێمانی لە هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکان وەربگرێتەوە و بە پۆلیسیان بسپێرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەبەردەم هۆڵی تەلاری هونەر دوای تەوابوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلە، لیژنەیەك بۆ چاكسازیی لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی پێكهێنرا و خودی زیاد جەبار کرایە سەرۆکی لیژنەکە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی سەرکردایەتیی یەکێتی لە كۆبوونەوەیەكدا لەسەر داواكاریی زیاد جەبار، بڕیاری داوە لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك پاراستنی ڕێوڕەسم و ئاهەنگ و بۆنەكانی سلێمانی بە هێزەكانی دژەتیرۆر و كۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنی یەكێتی نەدرێن، تەنانەت ڕێگە نەدرێت لەو شوێنانەش نزیك ببنەوە كە مەراسیمیان تێدا دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچ کێشە و گرفتێکی تر لە سلێمانی دروست نەبێت کە پایتەختی ڕۆشنبیرییە.
چارەسەر: پێشنیاز كراوە پاراستنی ئەو شوێنانە بدرێت بە پۆلیسی سلێمانی، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەمە نەبووە بە بڕیار، چونكە بابەتێكی حكومییە و پێویستی بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زیاد جەبار ڕایگەیاند: "جێگەی نیگەرانییە لەناو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی، لەپاڵ خەڵکی باش خەڵکی سەرسەری هەیە. ئەم سەرسەریانە لەناو خەڵک زیانی گەورەیان بە پێگەی یەکێتی گەیاندووە". بەپێویستیشی زانی یەکێتی گۆڕانکاری لە دامەزراوەکانیدا بکات بەتایبەت گۆڕانکاری لەناو هێزە ئەمنییەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت