دیمەنێک لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دووکان، گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یەکێتی بەفەرمی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارتی دەکات، مەسرور بارزانیش ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت، دەیانەوێت پۆستەکە لای پارتی بێت و بە دیاریکراوی لای نێچیرڤان بارزانی بمێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئامادەکردنی ستراتیژیەت و ڕەشنووسی کارنامەی حکومەتی نوێی کوردستان لە دوو کۆبوونەوەی لووتکە و حەوت کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، ئێستا گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ، بۆ یەکەمجار هاتوونەتە سەر دابەشکردنی پۆستەکان و بە ڕاشکاوی قسەی لەسەر دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 28-4-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ سێیەم جار لەبارەی پێکهێنانی کابیەنی 10ی حکومەت لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوینەهەواری دووکان کۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی دووقۆڵی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کە دوای نانخواردنی نیوەڕۆ دەستیپێکرد و کاتژمێرێکی خایاند، جارێکی دیکە شاندی دانوستانکاری هەردوولا کۆبوونەوە و لە کەشێکی ئەرێنیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئەجێندای حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان کرد. ئەمە هەشتەم کۆبوونەوەی نێوانیان بوو لەبارەی پێکهێنانی حکومەت.
زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا یەکێتی داوای چەند پۆستێکی سیادی کردووە، لەناو پۆستەکانیش بە دیاریکراوی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، چونکە پۆستی سەرۆکی حکومەت هەر لە سەرەتاوە یەکلابووەتەوە کە لای پارتی دەبێت و مەسرور بارزانیش جارێکی دیکە پۆستەکە وەردەگرێت.
بۆچوونی بەرامبەر: ئاڤا زانیویەتی داواکارییەکە لەلایەن مەرسرور بارزانی ڕەتکراوەتەوە و گوتوویەتی: "دەمانەوێت ئەو پۆستە لای پارتی بێت و بەدیاریکراویش لای نێچیرڤان بارزانی بمێنێتەوە".
خاڵی ئەرێنی: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، دوای تەوابوونی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکە، لەکاتی هاتنەدەرەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی بە شاندی دانوستانکاری هەردوولای وتووە: "تەواو ئێمە ڕێککەوتین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




