واشنتن لە هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکان ملیۆنان دۆلار زیانی بەردەکەوێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 نیسان

ساتی هێرشکردنە سەر پێگەیەکی حووسییەکان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حووسییەکانی یەمەن، ئەمریکا تا ئێستا بە بەهای ملیۆنان دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەڕپرسێکی وڵاتەکەیانەوە بڵاویکردەوە، واشنتن له مانگی ئازارەوە لە کاتەی هێرشێکی چڕی ئاسمانی لە دژی حووسییەکان دەستپێکردووە، حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reaper لە یەمەن تێکشکاوە و هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش بەهاکەی نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واتە ئەمریکا تەنیا لە کەوتنەخوارەوەی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، نزیکەی 210 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
قووڵتر: ئەو بەرپرسە ڕوونی نەکردەوە کە هۆکاری لە ناوچوونی ئەو فڕۆکانە چیبووە. هاوکات وتوشییەتی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی MQ-9 دەتوانرێت بۆ سیخووڕی بەکاربهێنرێن و ئەمریکا بەتایبەت ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە شەڕی دژی حووسییەکان بەکاردەهێنێت.
باکگراوند: لە 15-3-2025ـەوە ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان دەستپێکردووە. وەک خۆیان دەڵێن، چەندین سەرکردەی ئەو گرووپەی کوشتووە و زیانی زۆریان لەو گرووپە داوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






