
دیمەنی تەقینەوەیەک لە ئێران - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی شاری ئەسفەهانی ئێران ڕوویدا و میدیا ئێرانییەکان دەڵێن، ئەو کۆمپانیایە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەڕێوەدەبرێت و لە بواری دروستکردنی تەقەنیدا کار دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئێران دەڵێن، کۆمپانیاکە لەلایەن کەسانێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی تری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەیە کە پێشتر لە ساڵی 2021دا تەقینەوە تیایدا ڕوویدا.
لێدوانی فەرمی: مەنسوور شیشه فرۆش، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای ئەسفەهان ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی سەر بە کۆمپانیای ئاڤانار پارسیان لە قەزای میما ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە دوای چوار ڕۆژ لە تەقینەوە گەورەکەی بەندەر عەباس ڕوویدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 70 کەس و برینداربوونی زیاتر لە هەزار کەسی دیکە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






