
چەکدارانی سوپای سووریا لە دیمەش
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بانگەوازیی ڕێبەرە ئاینییەکانی دروزەکان و حکومەتی سووریا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆکاری ئەوەی کەسێکی دروز بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کردووە، لە دوێنێوە لە دوو ناوچەی سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و چەکدارانی دروز دروستبووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە تائێستا 16 کەس کوژراون و 15ی دیکەش برینداربوون، هاوکات هێزەکانی ناوخۆش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان لە ناوچەی جەرەمانا و ئەشرەفیە سحنایا بڵاوەیان پێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ناوخۆی سووریا دەڵێن، شەڕ و پێکدادانی ئەمشەو بە چەکی سوک و مام ناوەن بووە و تیایدا چەکی ئاڕ پی جی بەکارهێنراوە، ئاشکراشیان کردووە کە قەدەغەی هاتووچۆش لە هەردوو ناوچەی جەرەمانا و ئەشرەفیە سحنایا ڕاگەیێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






