
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سوودانی لەگەڵ کۆمپانیای بەیکەر هیوزی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای بیکەر هیوز بۆ وزە کرد، تیایدا تاوتوێی کارەکانی کۆمپانیاکە و بەرەوپێشبردنی لە عێراق کرا.
بۆچی گرنگه: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پێداچوونەوەیان بە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکە لەکەرتی وزەدا لە عێراق کرد، لەوانەش تەواوکردنی یەکەکانی پرۆسێسکردنی غاز لە کێڵگەی ناسرییە بە توانای 200 ملیۆن پێ سێجا کە بڕیارە قۆناغی یەکەمی ئەو پڕۆژەیە پێش هاوینی 2026 و قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2027 تەواو بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی ئامادەیی حکومەتەکەی بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەکی پێویست بۆ کارەکانی کۆمپانیاکە لە عێراق دەربڕی، هاوکات هەڵوێستی حکومەتەکەی سەبارەت بە پەرەپێدانی کەرتی وزە و هاتنە ژوورەوەی بازرگان و کۆمپانیاکان بۆ نێو بازاڕی عێراق ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: لۆرێنزۆ سیمۆنێلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەیکەر هیوز پابەندبوونی کۆمپانیاکەی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وزە و فراوانکردنی بازنەی کارەکانی لە عێراق کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی





