ڕێبەری ڕوحی دروزەكانی سووریا: داوای پاراستنی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەكەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئایار

حیكمەت هیجری، ڕێبەری ڕوحی دروزەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕوحی دروزەكانی سووریا ڕایگەیاند، هیچ حکومەتێک لە جیهاندا گەلەکەی خۆی ناکوژێت، ئێستاش دروزەكان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی بوونەتەوە، بۆیە داوای هاوكاریی خێرا و ڕاستەوخۆی نێودەوڵەتی دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ ڕۆژە لە ناوچە دروزیی نشینەکان لە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی دروزەكان دروستبووە و بەهۆیەوە لانیکەم 56 کەس لە هەردوولا کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیكمەت هیجری، ڕێبەری ڕوحی و سەرۆکی پێکهاتەی دروزەكانی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، چیتر باوەڕ و متمانە بە حکومەتێک ناکەن کە لەڕێگەی باندی توندڕەوە خەڵکی خۆی دەکوژێت، بۆیەش داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن، چونکە کۆمەڵکوژیی دروزەکان ڕێکخرا و "ئاشکرایە، پێویستی بە لیژنە و لێکۆڵینەوە نییە".
ڕێبەری ڕوحی دروزییەکان داوا دەکات، "بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگریی لە تاوانی زیاتر، داوای دەستوەردانی هێزی نێودەوڵەتی دەکەین. ئەوەی بەسەر کەسوکارمان هات لە کەناراوەکانی سووریا لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دادپەروەریی خۆی پێنەدرا، ئێستاش ئێمە لەناو هەمان ئەزمووندا دەژین."
حیکمەت هیجیر پێیوایە، "سەرەڕای دانبەخۆداگرتنمان بەرامبەر چەک و ژمارەیەکی زۆر هێزی توندڕە و داواکارییمان بۆ ئاشتی، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بێتاوان کوژراون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






