ئیسرائیل لە چەند کاتژمێرێکدا 20 هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئایار

ساتی بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەک لە دیمەشق لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 20 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ نزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا، شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە، سوپای ئیسرائیل نزیکەی 20 هێرشی ئاسمانی کردە سەر ریفی دیمەشق و چەند ناوچەیەکی جیاوازی سووریا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: بە فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەکی سەربازی و تۆپخانەیەکی دژە فڕۆکە. هاوکات ڕاشیگەیاند، سوپای ئیسرائیل لەپێناو پاراستنی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی و بەپێی پێویست مامەڵە دەکات".
لەلایەکی دیکە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، هێرشەکە "پەیامێکی هۆشدارییە" بۆ حکومەتی سووریا و دەبێت بزانن ئیسرائیل ڕێگە بە جێگیرکردنی هیچ هێزێک لە باشووری دیمەشق یان هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر درووزەکان نادات.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو شەڕ لەنێوان چەکدارانی درووز لەلایەک و چەکدارانی سەر بە دەسەڵات و هێزەکانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەکی دیکە لە شارۆچکەکانی جرمانە و سەحنایە لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق و لە چەند ناوچەیەکی شاری سوەیدا لە سووریا ڕووی دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






