
کەرەڤانە ڕووخاوەکانی قوتابخانەی گوڵشەنی بنەڕەتی لە چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
باوبۆرانی بەهێز لە قەزای چەمچەماڵ پۆلەکانی قوتابخانەی گوڵشەنی بنەڕەتی دەڕووخێنێت، پەروەردەی چەمچەماڵیش بۆ چارەسەری کێشەکە بڕیاریداوە لەجێی پۆلە ڕووخاوەکان کەرەڤانەی نوێ دابنێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەچەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێکی توند و چڕی با و باران ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە قوتابخانەیەک لە گوندی گورگەیی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کە لە سێ کابینە پێکهاتبوو دەڕوخێنێت و ئێستا قوتابخانەکە تەنیا یەک پۆلی ماوە قوتابییەکانی تێیدا بخوێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوتابخانەی گوڵشەن، دەکەوێتە گوندی گورگەیی، قوتابخانەکە باڵەخانەی تایبەتی نییە و چەند ساڵێکە قوتابییان لە کەرەڤانەدا دەخوێنن، ڕەشەبای بەهێز دوو کەرەڤانەی قوتابخانەکەی بەتەواوی ڕووخاند و ئێستا تەنیا یەک پۆلی ماوە ئەویش بەشی قوتابیانی گوندەکە ناکات.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا کاکەڕەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو کەرەڤانەی ماوەتەوە ئەمڕۆ بۆ خوێندن و تاقیکردنەوەکانی قوتابییانی قوتابخانەکە بەکارهێنراوە، "سبەی دەست بە چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەین و کەرەڤانەی نوێ ڕەوانەی گوندەکە دەکەین تاوەکو قوتابییەکان لە خوێندن دانەبڕێن".
- ڕووداوەکەدا تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، "ئەو چارەسەرەی ئێستاش دەیکەین کاتییە و دەمانەوێت نووسراوێکی تایبەت بەرزبکەینەوە تاوەکو قوتابخانەیەکی شایستە و گونجاو بۆ گوندەکە دروست بکەین".






زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





