ئاڤا نیوز
چەند شاخەوانێک لەکاتی سەرکەوتنیان بەسەر گۆیژە ئۆتۆمبێلەکانیان لە بناری شاخەکە جێدەهێڵن کە دەگەڕێنەوە جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکێنراوە و 500 هەزار دینیاریان لێ دزراوە.
لێدوانی تایبەت: بەگوێرەی وتەی شایەدحاڵان لەم ماوەیەی دواییدا، دیاردەی دزیکردن و ڕێگریکردن لە شاخی گۆیژە زۆربووە، جگە لە دزینی کەلوپەل و شکاندنی جامی ئۆتۆمبێلی شاخەوانەکان، چەند کەسێک بە چەقۆ و دەمانچە هەڕەشە لە ژن و مێردێکی شاخەوان دەکەن و هەرچی پارە و کەلوپەلی کە پێیان بووە لێیان دەستێنن.
زانیاریی پەیامنێر: کچە شاخەوانێک لە سلێمانی بە ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیانووە: ڕێککەوتی 24ی نیسان، چووین بۆ شاخی گۆیژە و ئۆتۆمبێلەکانمان لە بناری شاخەکە بەجێهێشت، دوای چەند کاتژمێرێک کە گەڕاینەوە بینیمان جامی ئۆتۆمبێلەکانمان شکێنراوە و 500 هەزار دینار و شتی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکانیان دزیوە.
بە گوێرەی قسەی ئەم کچەیە، ڕێکەوتی دوو و پێنجی ئەم مانگە، هەمان حاڵەتی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە و شتومەکی چەند شاخەوانێکی دیکە دووبارە بووەتەوە و دەڵێت: لای پۆلیس سکاڵا ناکەین و خۆمان تووشی بەڵا ناکەین.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: ئاگاداری ئەم بابەتەین، چەند کەسێک سکاڵایان کردووە و دەستمان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە، بەمزووانە ئەو کەسانە دەدۆزینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 32 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات






