خاچی سوور لە عێراق: پێشمەرگە لە ئاستی بەرپرسیارێتیی باڵادایە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ

شەیری بکە لە:
خاچی سوور لە عێراق: پێشمەرگە لە ئاستی بەرپرسیارێتیی باڵادایە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ

دیمەنی نمایشی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەبارەی لێک نزیکبوونەوە و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان،و گەیاندنی پەیامی پاراستنی یاساکانی نێونەتەوەییە لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا، دووپاتیان لەوە کردەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئاستێکی بەرزی هۆشیاری و بەرپرسیارێتییدایە، هەمیشە لە کاتی شەڕ و ئاشتیشدا پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل و لێقەوماوانی جەنگ کردووە لە ناوچەکەدا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 8ـی ئایاری 2025 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کیلنور، جێگری بەرپرسی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق و تیمی یاوەری کرد و هەردوولا بە گرنگیەوە باسیان لە کارەکانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کرد بە تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە بۆ لێک نزیکبوونەوە و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوانمان، گەیاندنی پەیامی پاراستنی یاساکانی نێونەتەوەییە لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ژیان و کەرامەتی لێقەوماوانی جەنگ و بارودۆخە ناهەموارەکان، لە پێناو چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆییە نێونەتەوەییەکانە لە جیهاندا.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆیەوە کیلنور دڵخۆشی خۆی و پاڵپشتی رێکخراوی خاچی سووری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبین لە کاری پێکەوەیی و پاراستنی یاساکانی جەنگ، دڵنیاین هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئاستی بەرپرسیارێتی باڵادایە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ئەم یاداشتنامەیەش زیاتر پەیوەندییەکانی نێوانمان بەرەوپێش دەبات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوولا پابەندیی خۆیان بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەکە دووپاتکردەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی بنەما یاساییە نێودەڵەوتییەکان، لەڕێگای ئەنجامدانی خول و وۆرکشۆپی تایبەت لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: