دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داوای سکاڵاکارانی لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەتکردەوە
- کوردستان
- 9 ئایار

مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە و نەەسراوەکەی دادگای فیدڕاڵی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی نوسراوێک کە دەست ئاڤا کەوتووە، لە 6ـی ئایاری 2025، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە سەرۆکایەتی دادوەر جاسم محەممەد عبود، بڕیارێکی دەرکرد کە تێیدا داواکاری چەند پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕەتکردەوە کە تانەیان دابوو لەیاساییبوونی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵەبجە وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق لە دوای دەنگدانێک لە پەرلەمانی عێراق لە 14ـی نیسانی 2025 بە فەرمی ناسێنرا. هەندێک لە پەرلەمانتاران ناڕەزاییان دەربڕی، بە بیانووی ئەوەی کە نیسابی یاسایی پەرلەمان لە کاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە تەواو نەبووە.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند" من وەکو کەسێکی یاسایی هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە نادەم، چوونکە هێشتا دۆسیەکە ماوە یەکلایی ببێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە ڕێگە دەدات بە بەردەوامبوونی پڕۆسەی دامەزراندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا، لەکاتێکدا کە داوا دەستوورییە سەرەکییەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی نەوت شکستی پێهێنرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی نەوت شکستی پێهێنرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: پاراستنی کۆبانێ ئەرکێکی ئەخلاقی هاوبەشە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕووداوەكەی ڕێگای قەرەداغ - سلێمانی گەیشتە پێنج كەس
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین






