ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو کەمکردنەوەی تێچووی کارەبا لە وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان دوو پلان جێبەجێ دەکات و مانگانەش هاوشێوەی ماڵان بڕی پارەی بەکارهێنراویان لێوەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بەشێوەیەکی گشتی کارەبایەکی زۆر و بێ ئەندازە و بەبێ سانسۆر بەکاردەهێنن بێ ئەوەی پێویستیش بێت، بەشێکیان زۆر جار شەوانیش کارەبا ناکوژێننەوە، تەنانەت سپلیت و ئامێرەکانی دیکەش بە بەردەوامی و دوای دەوامیش ئیش دەکات، ئەمەش ئەرکی حکومەتی زۆر قورس کردووە.
چارەسەر چیە؟
حکومەت دوو پلانی هەیە
یەکەم: هەموو فەرمانگەکان وەکو هەنگاوی یەکەم لەمەودوا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی پێوەری زیرەکیان بۆ دادەنرێ و کیلۆوات بە کیلۆوات لەسەریان هەژمار دەکرێ و دەبێ مانگانەش وەکو ماڵان پارەی کارەبا بدەن.
هەر کیلۆواتێکیش بۆ فەرمانگەکانی حکومەت بە 160 دینارە، نرخەکە جێگیرە و ناگۆڕێت، واتە وەکو ماڵان نییە کە 400 کیلۆواتی یەکەم نرخێک بێت و 400ی دووەم گرانتر بێ، بۆنموونە ئەگەر فەرمانگەیەکی حکومەت مانگانە چوار هەزار کیلۆوات کارەبا بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێت مانگانە 640 هەزار دینار بدات.
شێوازی پارەدانەکە چۆن دەبێت؟
ئاڤا لەوبارەیەوە پرسیاری لە تیمی پڕۆژەی ڕووناکی کرد، گوتیان هەموو فەرمانگەکان بودجەی مانگانەیان هەیە و دەبێت لەو بودجەیە پارەکە بدەن، یان حکومەت مانگانە خۆی پێشەکی پارەی کارەبا لە بودجەکە دەبڕێت، بۆنموونە فەرمانگەیەک مانگێک بە بڕی 640 هەزار دینار کارەبای بەکارهێناوە، مانگی دواتر پێشوەختە لە بودجەکەی دەبڕدرێت.
بۆچی گرنگە: بۆ ئەوەی هاوشێوەی ماڵان فەرمانگەکانی حکومەتیش دەست بە کارەباوە بگرن، چونکە پارەیەکی زۆریان لە بودجە ببڕدرێت ئەرکیان قورستر دەبێت لە ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری ڕۆژانە، بۆیە ناچارن دوای دەوام ئامێرەکانی فێنککەرەوە و شتی زیادە بکوژێننەوە.
دووەم: لە هەنگاوی دووەمدا حکومەت بۆ دوورمەودا پلانێکی دیکەی هەیە، دەیەوێ کارەبایان بکاتە وزەی خۆر، ئەویش قۆناغ بە قۆناغ دەکرێت و سەرجەم فەرمانگەکان دەگرێتەوە، تێچووەکەشی هەر لەسەر بودجەی فەرمانگەکان خۆیان دەبێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەمە ئەرکی حکومەت زۆر ئاسان دەکات، فەرمانگەکانیش یان پارەی کارەبا نادەن یان بڕێکی زۆر کەم دەدەن، چونکە جگە لە پۆلیس و بەندیخانەکان و نەخۆشخانە و هەندێ شوێنی تر کە بە شەویش ئیشیان بە کارەبایە، زۆربەیان تەنها بە ڕۆژ کارەبا بەکاردەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەورووبەری دیمەشق بۆردومان دەکات
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەری باڵای ئێران: حکومەتەکەی ترەمپ شایستەی گفتوگۆ نییە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەروازەکانی سەربازگەی ڕەشیدی دادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت
- ڕاپۆرت
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆرمۆر ڕۆڵێکی ستراتیژی لە ئاسایشی وزەی کوردستان و عێراقدا دەبینێت





