ئاڤا نیوز
لە شاری ئەستەنبووڵی تورکیا، ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی جەنگی نێوانیان ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: بە نێوەندگیری تورکیا و بە ئامادەبوونی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ڕووسیا و ئۆکراینا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دانوستانەکانیان دەستپێکرد بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
زانیاریی زیاتر: لە ئەستەنبوڵ شاندی ئۆکراینا بە سەرۆکایەتی ڕوستێم ئومێرۆڤ وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە بەرامبەر تیمێکی ئاست نزمی ڕووسیا دانیشتبوون کە ڤلادیمێر مێدینسکی، یاریدەدەری سەرۆکایەتی ڕووسیا سەرپەرشتی دەکرد.
لێدوانە فەرمییەکان:
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: داوا دەکەم ڕووسیا و ئۆکراینا ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لە زووترین کاتدا ئاگربەست ڕابگەیەنن.
ڤلادیمێر مێدینسکی، سەرۆکی شاندی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕووسیا و ئۆکراینا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پێشنیازی ورد بۆ ئاگربەست پێشکەش بە یەکتر بکەن و هەردوولاش هەزار دیلی جەنگ ئاڵوگۆڕبکەن.
ڕوستێم ئومێرۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکراینا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەمان تەواوکرد، ئەو کارنامەیەی دراوەتە ڕووسیا یەکەم بریتی بووە لە ئاگربەست، دووەمیان کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، سێیەمیش کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پووتین ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڵوگۆڕپێکردنی دیلەکان بەو شێوەیە دەبێتە گەورەترین گۆڕینەوەی دیلەکانیان لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە ساڵی 2022.
لەلایەکی دیکەوە: کیێڤ کرێملین تۆمەتبار دەکات بە هێنانەکایەی داواکاری قبوڵنەکراوی نوێ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئۆکراینا لە ناوچەیەکی بەرفراوان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەردوو وڵات لەم هەفتەیەدا خەریکی مانۆڕی دیپلۆماسی بوون لەکاتێکدا هەوڵیاندا نیشانی ترەمپی بدەن کە بە تامەزرۆییەوە دانوستان دەکەن، هەرچەندە ناوبراو بێزاری خۆی دەربڕیوە لەوەی دانوستانەکان بە خاوی بەرەوپێش دەچن و هەڕەشەی سزادانی بەسەر ڕووسیا و كشانەوە لە هاوپەیمانی ئۆکراینا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






