
کەسێک لە کاتی ژماردنی پارە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چەند هۆکارێک بوونەتە بەربەست لەبەردەم دابەشنەکردنی مووچەی مانگی دوو، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ داهاتوو.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە حکومەتی عێراق 560 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکراوە، بەهۆی ئەوەی کورتهێنانێکی زۆر هەیە و مووچەی کەسوکاری شەهیدان، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان نەنێردراوە.
هۆکارە زانراوەکان:
- نهبوونی پارهی پێویست بۆ سهرجهم مووچهخۆران، ههرێمی كوردستان پێویستی به 949 ملیار دیناره، بەڵام تەنیا 560 ملیار دینار نێردراوە و 389 ملیار دینار كورتهێنان ههیه.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ ناتوانێت کورتهێنان پڕبکاتەوە ( 120 ملیار دیناری کاش لەبەردەستە و ئەوەی دیکە چەکە)، بەو پارەیەی لەبەردەستە ئەگەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت 20 ڕۆژی دەوێت.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت جیاوازییەکی زۆر لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی دروست ببێت.
چارەسەرەکان:
- ئهم ههفتهیه شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دهكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی.
- سهرۆكوهزیران بارزانی و سوودانی لهسهر هێڵن بۆ چارهسهكردنی كێشهکە و بەلایەنی کەمەوە ناردنی 200 ملیار دیناری دیکە.
- لەسەر داواکاریی حکومەتی عێراق لیستی مووچەخۆران بە شێوازی کاغەزیش بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت.
لێدوانی تایبهت: هونهر جهمال، گوتهبێژی وهزارهتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوز گوت: "شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چوونە بەغدا چاوەڕوانی دیاریکردنی کاتی کۆبوونەوە دەکات، كار بۆ دۆزینهوهی چارهسهری بنهڕهتی بۆ کێشەکە دەکرێت، هەوڵەکانیش بەردەوامن لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت".
بۆچی گرنگە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات بەیەکجاری کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و چیتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە ناتەواوی نەنێردرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 خولەک لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو کتێبی گینس
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن