
دیمەنی مەسرور بارزانی لەبەردەم کۆشکی سپی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیو - راپۆرت
سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و واژۆکردنی دوو گرێبەستی وزەی گەورە کە بەهاکەیان زیاتر لە 110 ملیار دۆلارە، جیا لە ڕەهەندی ئابووری، ڕەهەندی سیاسی و دیپلۆماسی و یاساییان هەیە و کرانەوەی بازاڕی وزەی کوردستانیش بەڕووی جیهان لەخۆگرێت. دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردستان بەهێزتر لە جاران گەڕایەوە و بۆ هەموو لایەکی سەلماند دەستبەرداری سێکتەری نەوت و گاز نابێت، ئەمەش بەرپرسانی عێراقی شۆک کردووە .
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی لە میانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ واشنتن، دوو گرێبەستی گەورەی وزەی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئێنێرگی و وێسترن زاگرۆس واژۆ کرد کە بەهاکەیان زیاترە لە 110 ملیار دۆلار، ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لە ئاستی ناوخۆی کوردستان و عێراق و، تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش لێکەوتەوە، جگە لەمە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕاشکاوانە سەر مافەکانی هەرێمی کوردستان هاتنەدەنگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واژۆکردنی دوو گرێبەست لە بواری نەوت و گاز، ئاشکراکردنی پێداگیری ڕاستەوخۆی حکومەتی کوردستانە لەسەر دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی.
لە هەموو دادگاکان دژی هەرێمی کوردستان وەستانەوە
لە بواری نەوت و گازی، دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکان لە ڕێگەی دادگای ناوەندی، دادگای فیدراڵی، دادگای پاریس، تەنانەت دادگای کەرخ، بڕیاریان دژی کوردستان دەرکرد، نەوتیان ڕاگرت، یاسای نەوت و گازیان هەڵوەشاندەوە و گوشاری زیاتریان دروست دەکرد.
دوای ئەم گوشارانە، لەکاتێکدا هەمووان پێیانوابوو حکومەتی کوردستان کۆتایی دێت، بەڵام زۆر بەهێزتر لە جاران گەڕایەوە، ئەم گرێبەستە 110 ملیار دۆلاریانە و ئەم پشتیوانییە بەهێزەی ئەمریکا بەرپرسانی عێراقی شۆک کردووە.
وەک کلیلی گۆڕانکارییەکی جەوهەری سەیر دەکرێت، دەستپێکێکی نوێ و هاوبەشییەکی ستراتیژیی ئابوورییە لە بواری وزەدا وەکو گرنگترین سێکتەر.
دیوە یاساییەکەی گرێبەستەکانی کوردستان
ئەو گرێبەستانەی کراون رەهەندی یاساییان هەیە و پاڵپشت بە دەستووری عێراق کراون، جگە لەمە، دادگای فیدراڵی عێراق ساڵی 2022 یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە کە ساڵی 2007 دەرکرابوو، لەکاتێکدا خۆی یاسای نییە.
حکومەتی عێراق یاسای نەوت و گازی لە کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە، کەچی خۆی لە ساڵی 1934ەوە بەشێوەیەکی فەرمی نەوت دەردەهێنێت و دەیفرۆشێت، کەچی یاسای نەوت و گازی نییە، واتا 91 ساڵە بێ یاسا نەوت دەفرۆشێت.
بەپێی ماددەی 112ی دەستووری عێراق کە ساڵی 2005 دەرکرا، دەبووایە حکومەتی عێراق پێش هەموو شتێک یاسای نەوت و گاز دەربکات، بەڵام دوای 20 ساڵ، کە شەش بۆ حەوت حکومەت و سەرۆکی حکومەت و پێنج خولی پەرلەمان گۆڕاون، کەچی هێشتا یاسایەکیان دەرنەکردووە.
ملیۆنان بەرمیل و کەس ناڵێت کوا یاسا
عێراق ڕۆژانە ملیۆنان بەرمیل نەوت بە بێ یاسا دەفرۆشێت، و هیچ کەسێکیش نییە بڵێت نایاساییە و دەبێت بوەستێت، شەڕەکە لەسەر ئەوەیە، چۆن خۆی بێ یاسا دەیکات، دەیەوێت حکومەتی کوردستانیش وەکو خۆی لێ بکات، تەنانەت قبوڵیان نییە بەپێی یاساش نەوت و گاز بفرۆشێت.
سکاڵایان دژی گرێبەستەکان تۆمارکردووە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی و دەستوور ڕێگەی پێداوە، هەروەها ئەو دوو کۆمپانیایە پێشتر هەر لە هەرێمی کوردستان کاریان کردووەو ئێستا پرۆژەکانیان فراوانتر دەکەن.
ئینجا لەوە دەچێت پەیامەکەی ئیدارەی ترەمپیش باش تێنەگەیشتن ئەگەر نا چۆن سکاڵا تۆمار دەکەن، ئەگەر تێشنەگەیشتوون، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە بە ڕوونی گوتی، گرێبەستەکان هیچ کێشەیەکیان نییە، پشتگیرییان دەکەن و نابێت حکومەتی عێراق ڕێگر بێت لە پێشکەوتنی و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان.
دیوە سیاسی و دیپلۆماسییەکەی..
لە ساڵی 2003 ەوە کە ئەمریکا عێراقی ئازاد کرد، تاوەکو ئێستا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هیچ بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە لەو ئاستە بەرزە، بەم ڕاشکاوییە پشتیوانییان بۆ حکومەتی کوردستان دەرنەبڕیوە.
لەکاتێکدا مەسرور بارزانی لە ئەمریکا بوو، مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئێمە بەڕوونی و ڕاشکاوی بە حکومەتی عێراقمان وتووە، ئەگەر دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ ئەمریکا، مەرجێکی سەرەکیمان هەیە؛ ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی بپارێزێت، ڕێگە لە هیچ گەشەیەکی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان نەگرێت.
دووپاتیشی کردەوە، کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر بنەمای سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەیە.
لەلایەکی دیکەوە: کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکاش بەڕوونی گوتی: ئەجێندای مەسرور بارزانی لە بواری وزە ئەجێندای ئێمەیە وەکو ئەمریکا.
لە بەرامبەرا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان تەواو یاساییە، ئەو گرێبەستانەی لە واشنتنیش کراون خزمەتی كوردستان و عێراقیش دەکەن.
ڕاشیگەیاند: پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردستان واتایەکی گەورەی هەیە، کوردستان هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی ئەمریکاییە، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان زیاتر قووڵ بکەینەوە و لە هەموو ڕوویکەوە بەرەوپێشیان ببەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: كێشەكان چارە دەبن، هەر حەق سەردەكەوێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: پشتگیریکردنی کوردستان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
سعوودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد
27 ئایار
کرمی داربەڕوو دەبێتە هۆی وشکبوونی ژمارەیەکی زۆر درەختی قەزای دووکان
27 ئایار