
ئاڤا دیجیتاڵ
چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی 2024، ئابووری جیهان رووبەرووی کۆمەڵێک مەترسی و ئاڵنگاریی ببێتەوە، وەک هێرشەکانی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، كە کاریگەرییان لەسەربازرگانی نێودەوڵەتی و هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان و نرخی نەوت هەیە، هەروەها ئاستی هەڵاوسانیش لەچەند وڵاتێک بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێكی بلومبێرگ.
چیرۆكە سەرەكییەكە: رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر لێواری داڕمانە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەی فەلەستین مەترسی ئەوەی درووستکردووە جوگرافیای شەڕ فراوان بێت، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بازاڕی نەوت و گەشەی ئابووری جیهان و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوساون.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاستی گرژییەکان لە دەریای سوور ئەوکاتە بەرزبوونەوە کە ئەمریکاو بەریتانیا هێرشیان کردە سەر حوسییەکانی یەمەن، حوسیەکانیش هێرشیان کردووەتە سەر دەیان کەشتی لەماوەی هەفتەکانی رابردوودا بە پاساوی ئەوەی ئیسرائیلین یان مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن.
كاریگەری و لێكەوتەكان: کوشتنی ساڵح عاروری جێگری سکرتێری مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە بەیرووت و شەڕی سەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان، ئەوەش مەترسی ئەوەی درووست کردووە کە حزبوڵڵا و دواییش ئێران رابکێشرێنە نێو شەڕێکی فراوانترەوە، سووریاو عێراقیش بەدوور نابن لەو شەڕەو پریشکیان بەردەکەوێت.
لەئەگەری روودانی شەڕی راستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل، پێنج سەرچاوەی نەوتی جیهانی، رێڕەوە بازرگانییە گرنگەکانیش رووبەرووی مەترسی دەبنەوە.
بەپێی راپۆرتەکەی بولومبێرگ، ئەگەری هەیە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە و بەرمیلێک نەوت بە 150 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت، ئەوەش وادەکات بەرهەمی نێوخۆیی لەسەر ئاستی جیهان کەمبێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: رۆژنامەیەکی ئەمریکی مەترسی دیکەی پەیوەست بە چەقبەستوویی بڵاوکردووەتەوە ئەگەر هاتوو گرژییەکان لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بوون.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسی ئەگەری درووستبوونی چەقبەستوویی گەورەی ئابووریی دەکات لە ساڵی 2024، لەگەڵ ئەوەی خەڵکێکی زۆر پێیان وایە کە ئەو چەقبەستووییە ئێستا هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بازرگان و ئەکادیمی و ئابووریناسان بەشدارییان لە راپرسییەکدا کردووە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو کراوە، پێشبینییان کردووە ئاستی چەقبەستوویی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە 48٪ نزم ببێتەوە بۆ 39٪، کاتێک کە لە مانگی ئۆکتۆبەر راپرسییەکە کرا، بیڵ ئادامز گەورە ئابووریناسی بانکی کۆمیریکا گوتی، رەنگە چەقبەستن لە ساڵی 2024 کەمتر بێت لە ساڵی 2023، لەبەر ئەوەی نرخی سوو بەرەو نزمبوونەوە دەڕوات، نرخی گاز ساڵ رابردوو دابەزی، داهاتی تاکیش بەراورد بە هەڵاوسان خێراتر گەشەی کردووە.
ئەڵمانیا کە بەهێزترین ئابووری هەیە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەورووپا لە ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی سکهەڵگوشین، لە چینیش کەمکردنەوەی بەرهەم یەکێکە لە مەترسییەکان و ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەڵمانیا لەبەر ئەوەی بازاڕی چین تاکە بازاڕی بەهێزی وڵاتانی ئاسیایە کە زۆرترین هاوردەی هەیە بۆ بازاڕەکانی ئەڵمانیا.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: خاڵی ئەرێنی چین ئەوەیە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاد بوون و بەرهەمیشیان زیاد دەکات، ئەوەش بۆ ئەڵمانیا ئاماژەیەکی خراپە، لەبەرئەوەی کۆمپانیای ڤۆڵکس ڤاگن و کۆمپانیاکانی دیکەی ئەڵمانیا ترسیان هەیە ( پی وای دی ) کێبڕکێیان بکات.
دۆخەکە لە چین جێگەی دڵەڕاوکێیە، دووەم گەورەترین ئابووری جیهان لە ساڵی 2024 گەشەی بەرەو دابەزین بڕوات، هەروەها ترسی کەڵەکەبوونی کێشەی خانووبەرە هەیە کە پاشەکشەی کردووە. کێشەی کەرتی خانووبەرە لە چین هۆکارێک بوو بۆ درووستبوونی قەیرانی دارایی، وەکو چۆن لە ساڵی 1989 لە ژاپۆن و 2008 لەئەمریکا روویدا، گەشە لاواز دەبێت و نرخەکانیش بەرز دەبنەوە.
زیانە سەرەكییەكان: دوای شکستی هێرشە پێچەوانەکەی ئۆکراینا بۆ سەر سوپای رووسیا، وڵاتانی رۆژئاوایی پاڵپشتیکەری کیێڤ هۆشداریدەدەن لە دۆڕانی مەترسیداری ئۆکراینا، بەتایبەتیش ئەگەر هاتوو هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا رابگیرێن، وا دەکات کلیلی یەکلایی کردنەوەی شەڕ بکەوێتە دەست رووسیا.
حکومەتەکانی وڵاتانی ئەورووپای رۆژهەڵات، ترسی ئەوەیان هەیە سوپای رووسیا زاتی ئەوە بکات بگاتە سنووری وڵاتەکانیان یان لەو سنورەی ئێستای رادەوەستێت، لێکۆڵەران دەڵێن ئەمریکا رووبەرووی بژاردەیەکی قورس بووەتەوە لەنێوان بڵاوکردنەوەو جێگیرکردنی هێز بۆ رێگریکردن و وەڵامدانەوەی رووسیا لەئەورووپا ، یان چین لە ئاسیا.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، شکستی ئۆکراینا لە شەڕدا، وا لە واشنتن دەکات قورس بێت بۆی کە باوەڕ بە وڵاتانی دیکە بهێنێت هاوپەیمانێکی بەهێزو متمانە پێکراوە. ئەوەش ئەگەری رووداونی شەڕو گرژی لە وڵاتانی دیکەی جیهان زیاد دەکات.
پێدراوە ڕاستەكان: لە تایوان کۆتایی هەفتەی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کراو لای تشینگ تی جێگری سەرۆک بە جیاوازییەکی کەم سەرکەوتووبوو، حزبی دیموکراتی پێشکەوتوو کە بۆ ماوەی سێ خول دەسەڵاتداربوو دوورخرایەوە، هەر ئەوە وایکرد کاردانەوەی چین زۆر تووند نەبێ، پەنای نەبردە بەر گەیاندنی پەیام لەرێگەی مانۆڕی سەربازی گەورەو گرتنەبەری رێوشوێنی ئابووری.
چین پێی وایە، شکستی پارتی دیموکراتی پێشکەوتن لەبەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی دەستوپێی ئیدارەکەی لای دەبەستێ. بەڵام ئەوەی جێگەی گومانی قوڵی چینە لە سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو ئەوەیە کەسێکی سەربەخۆ خوازەو کێشە درووست دەکات، بەو واتایەی متمانەی زۆریان پێی نییەو ئەوەش ئەگەری کردنەوەی دەرگای گرژی و ئاڵۆزی لەمانگەکانی داهاتوودا لێچاوەڕوان دەکرێت.
مەترسییە پێشبینی كراوەكان: بەپێی هەندێک خەمڵاندن ئەگەر هاتوو شەڕ لە تایوان هەڵبگیرسێت، کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر کۆی بەرهەمی نێوخۆیی جیهانی، بەبەراورد بە شەڕەکانی دیکە، هەروەها باسی ئەوە دەکات کە ئاستی ئەو مەترسیانەی رووبەرووی ئابووری جیهان دەبنەوە زۆر بەرزن، بەتایبەت بەهۆی رۆڵی سەرەکی تایوان لە بەرهەمهێنانی مادە نیمچە گەیێنەرەکان و سی پی یو (CPU ).
لەکاتی هەڵگیرسانی شەڕیش لە گەرووی تایوان، بەپێی خەمڵاندنەکانی بولومبێرگ، داخرانی رێگا بازرگانییەکان و سزا ئابوورییەکان کە بەئەگەری زۆرەوە دەسەپێندرێن، کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی نێوخۆیی جیهانی بۆ لە 10٪، ئەوەش کاریگەریی و شۆکەکەی گەورەتر دەبێت لە کۆرۆناو قەیرانە داراییە جیهانییەکان.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەوەی هاوکێشەکانی جیهان سەراوژێر دەکات، هەڵبژاردنە گرنگەکەی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکایە، هەڵبژاردنەکە کە بڕیارە لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ بکرێت وەکو یاری گەڕانەوەیە لەنێوان جۆ بایدن و دۆناڵد ترامپ کە بەپێی راپرسییەکان لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان پێشدەکەوێت.
گەڕانەوەی ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا گۆڕانکاری و ناسەقامگیری سیاسی گەورە درووست دەکات و کاریگەری دەبێت لەسەر بازاڕە جیهانییەکان. ترامپ بەڵینیداوە بە سەپاندنی باج بەرێژەی 10٪ بەسەر هەموو کاڵاو کەلووپەلێکدا کە هاوردە دەکرێت، ئەگەر هاوبەشە بازرگانییەکانیش هەمان هەنگاوبنێن ئەوا بەرهەمی نێوخۆیی ئەمریکا بەرێژەی لە 0.4٪ کەم دەکات. گرژییە بازرگانییەکان لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکان و کێبڕکێکەرەکانی وەکو چینیش زیاد دەبن. ئارەزووی ئەمریکاش بۆ سەرکردایەتیکردنی هاوپەیمانی ناتۆ کەمدەبێتەوە.
باكگراوند: نوێترین راپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئاسۆی ئابووری جیهانی پێشبینی ئەوەی تێداکراوە، بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو هێندەی ئێستا ئەدای ئابووری جیهانی لاواز نەبووە، پشکی ئەو ئەدا لاوازەش بەهۆی شەڕو گرژیی و قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانەوە بەر ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەوتووە.
راپۆرتەکە رۆژی سێ شەممەی رابردوو بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئابووری جیهان بەراورد بە ساڵی رابردوو دۆخی باشترەو مەترسییەکانی چەقبەستوویی ئابووری جیهانی کەمتربوون، بەڵام دەکرێت گرژییە جیۆسیاسییەکان، لە مەودای نزیکدا مەترسی نوێ بۆ سەر ئابووری جیهاندا درووست بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟





