
ژمارەیەک بارهەڵگر لە ئێران
ئاڤا نیوز
شۆفێر و خاوەنی هەزاران بارهەڵگر لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی مانگرتنێکی 10 ڕۆژی توانیان حکومەتی ئەو وڵاتە لە بڕیاری زیادکردنی بڕی پارەی دەستبەری کۆمەڵایەتی 'بیمە' پەشیمان بکەنەوە. شۆفێرێکی بارهەڵگریش بە ئاڤای گوت، "حکومەت داواکارییەکانمانی قبووڵ کرد و مانگرتنەکەمان کۆتاییهات".
چیرۆکی سەرەکی: بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، هەزاران شۆفێر و خاوەن بارهەڵگر لە دژی بڕیارێکی حکومەتی ئێران کە تیایدا بڕی پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی 'بیمە' و نرخی سووتەمەنی لەسەر زیاد کردن، مانگرتنیان لە ئێران و شارەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند و هیچ جۆرە بارێکیان نەدەگواستەوە. بەپێی بڕیارەکە، بیمەی شۆفێر لە دوو ملیۆن و 350 هەزار تمەن (29$)ـەوە بوو بە سێ ملیۆن و 350 هەزار تمەن (40$). هەرچی گازوایلە کە هەر لیترێکی 300 تمەن بوو، بڕیار درابوو ئەویش زیاد بکرێت. ئەو شۆفێرانە لە 10 ڕۆژی مانگرتنەیەکاندا داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاکام، کە 18 ساڵە شۆفێری بارهەڵگرە و خەڵکی شاری مەریوانە، بە ئاڤای گوت، "حکومەت داواکارییەکانمانی قبووڵ کرد و مانگرتن کۆتاییهات.
ئاکام، باسی لێکەوتەکانی مانگرتنەکە کرد و گوتی، مانگرتنە دە ڕۆژییەکەمان کاریگەری گەورەی لەسەر بەشە ئابوورییەکان دەرکەوت، بۆ نموونە یەک کیسە چیمەنتۆ نزیکەی 50 هەزار تمەن گران بووە.
ئاکام لەگەڵ شۆفێرێکی دیکە، شۆفێری بارهەڵگری کەسێکی دیکەن و هەر سێ کەسیان لەو ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن. ئەو لەبارەی دۆخی سەختی خۆیانەوە قسەی کرد و گوتی، "کرێ بە تمەن وەردەگرین، کەچی بەهای تایە و کەلوپەلەکانی دیکەی بارهەڵگر، هەمووی بە دۆلارە و نرخەکان جیاوازییان زۆرە.
ئەوان، وەک شۆفێر مانگانە 15 ملیۆن تمەن مووچە وەردەگرن، کە دەکاتە کەمتر لە 200 دۆلار. ئەو شۆفێرانە لە مانگێکدا، ئەگەر بارودۆخی بازاڕیان زۆر باش بێت، سێ تاوەکو چوار بار دەگوازنەوە. کرێ باریش جیاوازی زۆری هەیە، بەپێی جۆری بار و دوور و نزیکی دەگۆڕێت؛ بۆ نموونە باری وا هەیە 40 ملیۆن تمەن بەڵام باری واش هەیە 120 ملیۆن تمەن (1,500$) وەردەگرن.
بەگوێرەی قسەی ئەو شۆفێرانە، لەو داهاتەی بارهەڵگرەکە هەیەتی، نزیکەی 50-60 ملیۆن تمەن (600-730$) خەرجی بارهەڵگرەکە دەکرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕۆن و سوتەمەنی، کە هەندێک جاریش دەگاتە تایە.
بە لێکدانەوەی هەموو ئەو شتانە، داهاتێکی ئەوتۆ بۆ خاوەن بارهەڵگرەکان نەدەمایەوە، ئەمە سەرباری ئەوە، بڕیارەکەی حکومەتی هاتەسەر کە خەرجییەکانیانی زۆر زیاد دەکرد و لە داهاتی شۆفێر و خاوەن بارهەڵگرەکانی کەم دەکردەوە.
لەلایەکی دیکە: یەکێک لە بەرپرسانی ئەنجوومەنی پیشەیی بارهەڵگرەکانی پارێزگای سنە بە ئاڤای گوت: بەهۆی پێداگریی خاوەن و شۆفێر بارهەڵگرەکانەوە و درێژەکێشانی مانگرتنەکەیان، حکومەت لە بڕیاری خۆی پاشگەزبووەتەوە، نرخی بیمە و سوتەمەنی وەک خۆی لێهاتووتەوە.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە و لەبەر هۆکاری ئەمنی نایهەوێت ناوی بڵاو بکرێتەوە، دەڵێت، "کرێ و وەرگرتنی کرێباریش چاک کراوە، پێشتر خاوەن بار دوای دوو سێ مانگ کرێ باری دەدا، بەڵام ئێستا دەبێت 48 کاتژمێر پارەکە بدات، ئەگەر نەیدات شوێنەکەی دادەخرێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا 552 هەزار و 307 شۆفێر بارهەڵگر هەیە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ترس لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە دۆخی ئابووری ئێران و خراپی دۆخی ئابووری خەڵک کە بەدەست کێشە ئابوورییەکانی وەک گرانی، دابەزینی بەهای تمەن، دابەزینی ئاستی داهات دەناڵێنن وایکردووە لە دۆخێکی کولەمەرگیدا بژین، مانگرتنی خاوەن و شۆفێر بارهەڵگرەکان دەیتوانی بۆ کەرتەکانی دیکەش پەرەبستێنێت. ئەمەش وایکرد حکومەت بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
چونکە کەرتەکانی دیکەش ئەگەر دۆخیان لە بارهەڵگرەکان خراپتر نەبێت باشتر نییە. ئەوەتا کرێکارێکی نانەواخانەیەک لە سەقز دەڵێت: "ساڵی پار بیمە یەک ملیۆن و 550 هەزار تمەن (18$) بوو، ئەمساڵ بووەتە 4 ملیۆن تمەن (49$)، ئەمە لە کاتێکدا هێشتا مووچەکەمان وەک خۆیەتی.
هۆکارە زانراوەکان: بەرپرسەکەی ئەنجوومەنی پیشەیی بارهەڵگرەکان دەڵێت: حکومەت بۆیە بەرامبەر بارهەڵگرەکان پاشەکشێی کرد، چونکە ترسی ئەوەی هەبوو ناڕەزایەتییەکە بتەقێتەوە و وڵات تووشی قەیران بێت و دەسەڵات ڕووبەڕووی کێشە بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: پەیامی مانگرتی ئەو شۆفێرانە لە تاران زوو بیسترا. جەواد نیکبین، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی ئێران، ڕۆژی 25.05.2025 گوتی: "خاوەن بارهەڵگرەکان ناڕازین، خاوەن کانەکان ناڕازین، خاوەن کارگەکان ناڕازین، ئەم هەموو ناڕەزایەتییە سرووشتی نییە، بەرپرسانی حکومەت دەبێت ڕەزامەندی خەڵک بەدەستبێنن، بەڵام دەستێک خەریکە خەڵک هان دەدات بۆ ناڕەزایەتی و ئاژاوە."
پەیامی فەرمی: فاتمە موهاجری، گوتەبێژی حکومەتی ئێران، ڕۆژی 03.05.2025 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەڕەشە نازانن، بەڵکوو پێمانوایە ناڕەزایەتی نیشانەی زیندووبوونی کۆمەڵگایە."
فاتمە موهاجری، باسی ئەوەشی کرد کە حکومەت ئاگاداری کێشەی خاوەن و شۆفێر بارهەڵگرەکانە و لە هەوڵدایە چارەسەری بکات و وەزارەتی ڕێگا و شارسازی هەنگاوی باشی هەڵگرتووە.
محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە دەستپێکی مانگرتنەکەدا لە وتارێکیدا لە پەرلەمان گوتبووی: "ئەم توێژە کە بەشێکی گرنگن لە زنجیرەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی، لەگەڵ کێشەی جۆراوجۆر ڕووبەڕوون، لەوانە بیمە، گرانی کەلوپەل و گرانی ئۆتۆمبیل. بۆیە پێویستە بە بڕیار و گرتنەبەری ڕێگەچارەی خێرا و کاریگەر بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان