
گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتوون لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان دوای پشووی جەژنی قوربان، هەموارکردنەوەکە چڕ دەبێتەوە لەسەر ڕێژەی دابەشکردنی دەنگەکانی سەرۆکی لیست بۆ پاڵێوراوەکانی تر. هاوکات ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بڕگەکانی یاسای نەوت و گاز و یاسای دەستەی حەشدی شەعبی هەموار بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و پڕۆسەی تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکانی تەواو کردووە و هێشتا لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی داتاکانی هاووڵاتیاندایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سیاسی کە قسەی بۆ شەفەق نیوز کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتوون لەسەر پێویستیی تێپەڕاندنی هەندێک یاسا دوای هەموارکردنەوەیان، بەشێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغەکەدا بگونجێت بۆ مسۆگەرکردنی ئاسانی و نەرمی بۆ پڕۆسەی سیاسی."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە "لەنێو ئەو یاسایانەی بڕیارە دوای پشووی جەژنی قوربان لە دانیشتنی پەرلەماندا بخرێنەڕوو، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانە، کە بە شێوەیەکی هونەری هەموار دەکرێتەوە و کاریگەریی لەسەر کاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان نابێت."
شێوازی جێبەجێکردن: "هەموارکردنەوەکە ئەو بڕگەیە دەگرێتەوە کە تایبەتە بە دابەشکردنی دەنگەکان لەنێوان سەرۆکی لیست و پاڵێوراوەکانی تر لەناو هەمان لیستدا، بە ڕێژەی 80 – 20، واتە سەرۆکی لیست 80%ـی ڕێژەی دەنگەکانی بەردەکەوێت بەرامبەر بە 20% کە دابەش دەکرێت بەسەر کۆی پاڵێوراوانی ناونووسکراو لە هەر لیستێکدا."
هۆکارە زانراوەکان: یەکێک لە هۆکارەکان بەدیهێنانی هاوسەنگییەکی ڕاستەقینەیە، لەگەڵ ئەوەی لیستێکی بەهێز هەبێت کە پەسەندی و پشتیوانی دەنگدەر بەدەست بهێنێت و دەنگەکان پەرش و بڵاو نەبنەوە، بەتایبەتی لە بەغدا."
لەلایەکی دیکەوە: هەر بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "لەنێو یاساكانی تر كە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، یاسای نەوت و گازە بەهۆی گرنگییەوە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی وزە لە وڵاتدا، بە شێوەیەک کە دادپەروەری لە دابەشکردنی سامانی نەوتیدا بەدی بهێنێت، لەگەڵ گفتوگۆکردن و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی یاسای حەشدی شەعبی."
ڕێككەوتنكە بەم شێوەیەیە: سەرچاوەکە دەڵێت: "هەموو سەرکردایەتییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیرییان لەوە کردووە و ڕێنمایی پەرلەمانتارەکانیان کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسی و پەرلەمانییەکانی تردا، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی پەرلەمانی کە نیسابی یاسایی تەواو بێت بۆ چارەسەرکردن و گفتوگۆکردنی پێشنیازەکانی هەموارکردنەوەی یاسا ئاماژەپێکراوەکان، کە پانتاییەکی گرنگ پێکدەهێنن لە کۆی پڕۆسەی سیاسییدا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، لە سەرسەختترین داواکارانی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان بوو، چەندین مانگە داوای ئەوە دەکات، بەڵام زۆربەی هێزە سیاسییەکانی ناو چوارچێوە و دەرەوەی چوارچێوەکە، لەوکاتەدا ئەو ئاڕاستەیەیان بۆ هەموارکردنەوەکە ڕەتکردەوە.
ئەمەش بزانە: یەکێک لە دیارترین ئەو خاڵەی کە لە کارنامە وزارییەکەی ئەم حکومەتەدا هاتبوو، دەرکردنی یاسای نەوت و گاز بوو بەپێی دەستوور لە ماوەی شەش مانگدا، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ناکۆیانە بهێنرێت کە ئێستا کێشەی بنەڕەتین لە پەیوەندییە داراییە و کارگێڕییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






