
جیهان چەندین جۆری جەنگ بەخۆیەوە دەبینێت
ئاڤا نیوز
جیهان چەندین جۆری جەنگ بەخۆیەوە دەبینێت، لەوانە جەنگی بازرگانی، جەنگی دیپلۆماسی و جەنگی سەربازی، بەڵام خراپترین بژاردەی جەنگ 'جەنگی سەربازییە' کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی ئابووری و بازرگانی و دیپلۆماسی دادەنێت و لە ئێستادا جیهان شاهێدحاڵی دوو شەڕی سەربازییە، جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا لەلایەک و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەلایەک، لەم جەنگانەدا چەندین جار لایەنەکان تۆمەتبار کراون بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ.
وێنە گەورەکە: تاوانی جەنگی بریتییە لە کردەوەیەک کە سەرپێچییەکی تووندی یاساکانی جەنگ دەکات و دەبێتە دروستکردنی بەرپرسیارییەتی تاوانکاریی تاکەکەسی. نموونەی تاوانەکانی جەنگ ئەمانەن:- کوشتنی کەسانی مەدەنی یان بەندکراوان، ئەشکەنجەدان، لەناوبردنی موڵکی کەسانی مەدەنی، بە بارمتەگرتن، ستەم، لاقەکردن، بەکارھێنانی منداڵان وەک سەرباز، تاڵانکردن و سەرپێچیکردنی بنەماکانی ڕادە و پێویستی ھێزی سەربازی کە ئەمەش بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغە کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر هاتوو تاوانی جەنگ سەلمێنرا دادگایی كردن پشت بە چی دەبەستێت؟، دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی یاداشتی دەستبەسەركردن دەردەكەن ئەگەر بانگەشەكاران بتوانن “هۆكاری باوەڕپێكراو” دەربارەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ پێشكەش بكەن.
- بەپێی وتەی شارەزایان بۆ ئەوەی حوكمی ئیدانەكردن بدرێت، پێویستە لەسەر داواكاری گشتیی تۆمەتەكە لەسەر تۆمەتبار بسەلمێنێت، بەجۆرێك بواری گومان نەهێڵێتەوە.
تاوانی جەنگ چییە؟
بەپێی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای، تاوانی جەنگ بریتییە لە “پێشێلكردنی ڕوون و زەقی” ڕێككەوتنەكانی جنێف كە لە دوای جەنگی دووەمی جیهان واژۆكراوە و ئەو یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییانە دیاریدەكات كە پێویستە پەیڕەوبكرێت لەكاتی جەنگدا.
کۆمەڵکوژی چییە؟
وشەی ' کۆمەڵکوژی' لەلایەن ڕافایل لێمکین، ڕاوێژکاری سکرتاریەتیی جەنگی ئەمریکا، کە کەسایەتییەکی جووە و بە ڕەگەز پۆڵەندییە، بۆ پێناسەکردنی ئەو تاوانانەی کە نازییەکان لە جەنگی جیهانی دووەمدا دژی جووەکان ئەنجامیاندا، بەکاریهێنا و لە چوارچێوەی یاساییدا بۆ یەکەمجاریش لەلایەن دادگای سەربازی نێودەوڵەتی نورنبێرگەوە لە ساڵی 1945 بە فەرمی بەکارهێنرا کاتێک نازییەکان تۆمەتبارکران بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی جووەکان و دواجار بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ سزادران.
جۆرەکانی تاوانی جەنگ چین؟
تاوانەکانی جەنگ هەریەکە لە: کوشتن، ئەشکەنجەدان، تاڵانکردن، دەستدرێژیکردن و هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل، کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی و نەخۆشخانەکان، هەروەها بەکارهێنانی ئەو چەکانەی کە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان قەدەغەکراون، وەک چەکی کیمیایی، تاوانی جەنگی پێکدەهێنێت.
کێ تۆمەتبارە؟
وەک شارەزایان ڕوونیدەکەنەوە و دەڵێن، لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی جەنگ دەشێت لەسەر سەربازان، بەرپرسانی مەیدانی و تەنانەت سەرۆكی وڵاتانیش بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






