
دووکانێک کە جلووبەرگی دەستی دوو دەفرۆشێت
ئاڤا نیوز
ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان پیشەسازیی دروستکردنی جلوبەرگ 93 ملیار مەتری چوارگۆشە ئاو بەکار دەهێنرێت – ئەم بڕە هێندەی 37 ملیۆن حەوزی مەلەی ئۆڵۆمپیادە. جگە لەمە، بە هۆی پیشەسازیی جلوبەرگەوە ڕێژەیەکی زۆر لە سەرچاوە سرووشتییەکانی دیکەش بەکار دەهێنرێن و بڕێکی زۆریش زبڵ درووست دەبێت.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی 'ئۆکسفام' تەنیا بە کڕینی کابۆ و تیشێرتێکی دەستی دوو، دەتوانرێت هێندەی 20 هەزار دەبە ئاو پاشەکەوت بکرێت و بەمەش لێکەوتە نەرێنییەکانی پیشەسازیی دروستکردنی جلوبەرگ کەم بکرێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئۆکسفام، بۆ بەرهەمهێنانی تیشێرتێکی لۆکە، هێندەی 5 هەزار و 400 دەبە ئاوی 500 ملیلیتری ئاو پێویستە کە ئەم بڕە ئاوە پێداویستیی ڕۆژێکی هەزار و 600 کەس دابین دەکات.
زانیاریی زیاتر: هاوکات، بڕی ئاوی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کابۆیەک، هێندەی 16 هەزار دەبە ئاوی ستاندارە کە ئەم بڕە بەشی تێرئاوکردنی ڕۆژێکی 4 هەزار و 750 کەس دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکسفام لە ساڵی 2019ـەوە کەمپەینێکی بە ناوی 'دەستی دوو لە سێپتەمبەر' دەستپێكردووە و ئامانجی ئەوەیە هانی خەڵک بدات جلوبەرگەکانیان زیاتر بەکار بهێنن، جلوبەرگەکانی خۆیان ببەخشن بە کەسانی دیکە یان جلوبەرگی دەستی دوو بکڕن تا لەم ڕێگەیەوە خواست لەسەر جلوبەرگی نوێ کەم ببێتەوە و کۆمپانیاکانیش جلوبەرگی کەمتر بەرهەم بهێنن و ئاوی کەمتریش لە پیشەسازیی جلوبەرگدا بەکار ببرێت، بەمەش کاریگەرییە نەرێنییەکان لەسەر ژینگە و زەوی کەم بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: تا سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت





