
دیمەنێکی پارکی سامی عەبدوڵڕەحمان لە شاری هەولێر - وێنەی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە هەولێر کارەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی تێکڕای خەرجیی سفری ئاو تەواو کراون، لەڕێگەیەوە ئاوی ئاوەڕۆ دەپاڵێورێت و بۆ ئاودێری بەکاردەهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا، پرۆژەی تێکڕای خەرجیی سفری ئاو لە شاری هەولێر جێبەجێکرا، ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە سیستمی پاڵاوتنی ئاوی ئاوەڕۆ و بەکارهێنانی لە ئاودێریکردنی پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار پەیمان عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە ئاڤای گوت، ئەم پرۆژەیە قۆناغی جێبەجێکردنی تەواو بووە، یەک هەفتە لە ژێر تاقیکردنەوە دەبێت و دواتر دەبێت بە بەشێک لە سیستمی ئاودێری پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان.
- ئەو ئاوەی لە پرۆژەی ڕیسایکلینی تێکڕای خەرجیی سفری ئاو دەپاڵێورێت کوالێتیەکەی بەپێی پێوەر و ستانداری جیهانییە و لەلایەن دەستەی ژینگەی پشکنینی بۆ کراوە.
- ئەم پڕۆژەیە هەموو ڕۆژێک 800 مەترسێجا ئاوی پیس دەپاڵێوێت.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەم پرۆژەیە ئاوی پیس دەپاڵێوێت کە بۆ ئاودێری پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان بەکاردێت، له قۆناغهكانی داهاتووشدا سیستەمی زیاتری پاڵاوتنی بۆ دادەنرێت و وزەی خۆر بۆ دابینکردنی کارەبا و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هەستەوەری پێوانی ڕادەی شێ و تەکنیکی سەردەمییانەی ئاودێری بۆ زیاد دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بە دەستپێکردنی ئەم بەشەی پرۆژەکە ژمارەیەک لەو بیرانەی بۆ ئاودێری پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەکاردەهێنرێن دادەخرێن و بە تەواوبوونی هەموو بەشەکانی پرۆژەکەش لە داهاتوودا بەهیچ جۆرێک ئاوی بیرەکان بۆ ئاودێری پارکەک بەکارناهێنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






