
فڕۆکەی «B-2»ـی شەبەح، هەڵگری بۆمبی"GBU-57"
ئاڤا نیوز
بۆمبی"GBU-57"ـی قەڵا بڕ، یان قەڵا شکێن، تاکە چەکی ئەمریکی کە توانای وێرانکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆی هەیە و بەکارهێنانی بڕیارێکی سیاسیی قورسە و لێکەوتەی گەورەی دەبێت، چونکە یەکێک لە قورسترین بۆمبە نائەتۆمییەکانی جیهانە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ چڕبوونەوەی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بۆمبی "GBU-57"ـی ئەمریکی، کە بە «قەڵا بڕ» (Bunker Buster) ناسراوە، هاتووەتە پێشەوە وەک تاکە چەکی کاریگەر کە دەتوانێت دامەزراوە ئەتۆمییە قووڵەکانی ئێران، بەتایبەت دامەزراوەی فۆردۆ، وێران بکات. ئەمەش وایکردووە ببێتە کارتی سەرەکیی دۆناڵد ترەمپ ئەگەر بڕیاری دەستوەردانی سەربازی بدات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای گورزە بەهێزەکانی ئیسرائیل لە بنکە سەربازی و دامەزراوەکانی ئێران، بەڵام دامەزراوە ستراتیژییەکانی وەک فۆردۆ، کە لە قووڵایی نزیکەی 80 مەتر لەژێر شاخەکاندا پارێزراون، لە دەرەوەی توانای چەکەکانی ئیسرائیلدا ماونەتەوە.
شارەزایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە تەنیا ئەمریکا خاوەنی بۆمبی "GBU-57"ـە کە توانای بڕینی 61 مەتر بەرد و کۆنکرێتی هەیە پێش ئەوەی بتەقێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم چەکە کێشەکەی نزیکەی 13 تۆنە و تەنیا لە ڕێگەی فڕۆکەی «B-2»ـی شەبەحەوە هەڵدەدرێت، کە هەر یەکێکیان دەتوانێت دوو دانە لەم بۆمبە هەڵبگرێت. بۆ ئامانجێکی قووڵی وەک فۆردۆ، ڕەنگە پێویست بە بەکارهێنانی دوو بۆمب بکات لەسەر یەک خاڵ بۆ مسۆگەرکردنی وێرانکاریی تەواو.
بابەتەکە تەنیا خاوەندارێتیی بۆمبەکە نییە، بەڵکو ئامادەکارییەکانی ئەمریکایە. واشنتن زیاتر لە 30 فڕۆکەی دابینکردنی سووتەمەنیی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. ئەم فڕۆکانە گرنگییەکی ستراتیژییان هەیە، چونکە هەم یارمەتیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەدەن بۆ ماوەیەکی درێژتر لە ئاسمانی ئێراندا بمێننەوە و بەدوای ئامانجی جووڵاودا بگەڕێن، هەم بۆ فڕۆکە قورسکێشەکانی «B-2»ـش پێویستن کە لە بنکەکانیانەوە لە ئەمریکا گەشتە دوورودرێژەکانیان ئەنجام دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەکارهێنانی ئەم چەکە بڕیارێکی سیاسیی قورسە و لێکەوتەی گەورەی دەبێت، بەڵام جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا، لەوانە ناردنی فڕۆکەهەڵگر و فڕۆکەی سووتەمەنی، نیشانی دەدەن کە واشنتن خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکات و دەیەوێت پەیامێکی ڕوون بداتە ئێران کە هیچ شوێنێکی ستراتیژیی پارێزراو نییە.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بۆمبی GBU-57 (MOP):
کێش و قەبارە:
کێشی نزیکەی 30 هەزار پاوەند واتە 13 هەزار و 600 کیلۆگرام دەبێت.
یەکێک لە قورسترین بۆمبە نائەتۆمییەکانی جیهانە.
درێژیییەکەی نزیکەی 2.5 پێیە، واتە 6.2 مەتر.
توانای بڕین:
دەتوانێت تا 200 پێ (نزیکەی 61 مەتر) چینەکانی زەوی، یان 60 پێ (نزیکەی 18 مەتر) کۆنکرێتی پڕچەک ببڕێت پێش ئەوەی بتەقێتەوە.
هێزی تەقینەوە:
زیاتر لە 5 هەزار و 300 پاوەند (نزیکەی دوو هەزار و 400 کیلۆگرام) ماددەی تەقەمەنیی بەهێزی لەخۆگرتووە، کە دوای گەیشتن بە قووڵایی ئامانجەکە دەتەقێتەوە و وێرانکارییەکی گەورە دروست دەکات.
سیستەمی ئاراستەکردن:
پشت بە سیستەمی ئاراستەکردنی مانگی دەستکرد (GPS) دەبەستێت، کە وادەکات بتوانێت بە وردییەکی زۆر بەر ئامانجەکەی بکەوێت.
فڕۆکەی هەڵگر:
بەهۆی کێشە زۆرەکەیەوە، تەنها فڕۆکەی جەنگیی شەبەحی جۆری B-2 Spirit دەتوانێت هەڵیبگرێت و بیهاوێژێت. هەر فڕۆکەیەکی B-2 دەتوانێت دوو دانە لەم بۆمبە هەڵبگرێت.
میکانیزمی کارکردن:
بۆمبەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە هەڵدەدرێت.
بەهۆی کێشە زۆرەکەی و بەرگە پۆڵاینە ڕەقەکەیەوە، قووڵایی زەوی یان کۆنکرێت دەبڕێت.
پاشان فتیلەیەکی دواخراو تەقینەوەکە چالاک دەکات، کە دەبێتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە لە ژێر زەویدا و لەناوبردنی تەواوی دامەزراوەکە لە ژێرەوە.
کورتە:
بۆمبی GBU-57 بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هیچ حەشارگەیەکی قووڵ و قایم نەتوانێت خۆی لەبەر گورزەکەی ڕابگرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە چەکێکی ستراتیژیی گرنگ لە دەستی سوپای ئەمریکادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان