
دیمەنی وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئاسمانەوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەگەر ترەمپ بڕیاریدا بەشداری جەنگ نەکات بۆ لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ، ئیسرائیل کۆمەڵێک بژاردەی لەبەردەمە، یەکێک لەوانەش، ئەوەیە هێزێکی تایبەتی کۆماندۆ لە یەکەی 5101 بنێرێتە ناو ویستگەکە مینرێژی بکەن و بیتەقێننەوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ماوەی نۆ ڕۆژە بەردەوامە و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەردەوامن، ئیسرائیلیش سوورە لەسەر ئەوەی وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ لەناو ببات.
هێزی تایبەتی کۆماندۆ لە یەکەی 5101 ناوی شلداجە، وشەیەکی عیبرییە، بە واتای جۆرە باڵدارێک دێ کە زۆر بە سەبرەو دەشچێتە ناو قوڵایی ئاوەوە بۆ دۆزینەوەی نێچیرەکەی.
ئەم هێزە تایبەتە، سێپتەمبەری ڕابردوو، جیهانیان شۆک کرد، کاتێک چوونە ناو کارگەیەکی درووستکردنی مووشەکی ئێران لەژێر زەوی لە سووریا.
لێدوانی فەرمی: عاموس یادلین، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی وتووە، ئەو کۆگای مووشەکانەی ئێران کە هێزەکەی کۆماندۆ چوونە ناوی لە سووریا کەمێک لە وێستگەی فۆردۆ دەچێت، بەڵام کەمێک شوێنەکە بچووکتر بوو، مووشەکی بالیستی پێشکەوتووی تێدا دروست دەکرا.
چی ڕوویدا: فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند جارێک کارگەی مووشەکەکەیان لە سووریا بۆردوومان کرد، بەڵام بەتەواوی نەڕووخا. ئیتر هێزی 5101ـی کۆماندۆیان بۆ برد لە نیوەشەوێکدا لە ئاسمانەوە پێش ئەوەی هێزەکە دابەزێت هەموو پاسەوانەکانی کارگەکەیان کوشت، ئینجا هێزەکە دابەزین و چوونە ناوی ومینڕێژیان کردو هاتنە دەرەوەو تەقاندیانەوە. کارگەکە بە قوڵایی 300 پێ لەژێر زەمین بوو.
وەکو یادلین دەڵێت، ئەمە جاری یەکەم نییە ئیسرائیل بەتەنیا پلانی وا دابنێت بۆ تەقاندنەوەی کۆمەڵگایەکی ئەتۆمی و بیتەقێنێتەوە، ساڵی 1981ـیش ئیسرائیل وێستگە ئەتۆمییەکانی عێراقی تەقاندنەوە. ئەوکاتە بارودۆخ جیاوازیش بوو، فڕۆکەی وا پێشکەوتوویان نەبوو ، جی پی ئێسیان نەبوو، مووشەکی پێشکەوتوویان نەبوو، هەر ئەوەندە بوو فرۆکەوانەکە زیرەک بوو، بەتایبەتیش لەکاتێکدا بوو کە عێراق لەگەڵ ئێران لە شەڕدا بوو، واتە عێراق بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشییا بوو بۆیە ئەرکێکی قورسیان ئەنجامدا.
زانیاریی زیاتر: یادلین ساڵی 2007 سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازیی بووە، ئەوکاتەش ئیسرائیل وێستگەیەکی ئەتۆمی نهێنی سووریای تەقاندەوە جیهان پێی نەزانیبوو. ئەوکاتە ئەمریکا ئارەزووی ئەوەی نەبوو بەشداری ئەو هێرشە ئاسمانیە بکات بۆ سەر سووریا، بەڵام ئیسرائیل بەتەنیا هێرشەکەی کردووەو وەکو خۆی دەڵێت، هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی ئەنجامداو ئەمریکایشی لەگەڵ نەبوو، بەتەنیا ئەوەی کرد.
لە ساڵی 2008ـیش کە زانیویانە بە فڕۆکەی F16 ناتوانن وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئێران بتەقێننەوە، وەکو یادلین دەڵێت، بە مۆسادم وت، بیر لە ڕێگایەکی تر بکەنەوە بۆ لەناوبردنی وێستگەکە. دوای دوو ساڵ هێرشی ئەلیکترۆنیمان کردە سەر وێستگەکە، ڤایرۆسێکمان ناردە ناو هەمووو کۆمپیوتەرەکان و ئامێرەکانی سەنتەرفیوچەکان و کارەکەمان پەکخست و هەمووی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون، ئیتر بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنەز دواکەوت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا بڕیاری لێدانی وێستگەی فۆردۆ کە دڵی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێرانە جیاوازە، ئیسرائیل پێی باشە فرۆکە شەبەحەکەی ئەمریکا ئەو کارە بکات و تەختی بکات، وەکو یادلین بە فۆکس نیوزی وتوە، تاکە شت بۆ ئەوەی کە جەنگەکە هێور بکاتەوەو بەم نزیکانە کۆتایی پێبێنێت ئەوەیە هەتا زووە ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ لەناوبردنی فۆردۆ.
"ئەگەر ئەمریکا بەو بۆمبە لە فۆردۆ بدار، چین و رووسیاش دەترسن، چونکە توانای بێ ئەندازەو ناوازەی سوپای ئەمریکایان بۆ دەرەخات".
"بژاردەیەکی تریش هەیە بۆ لەناوبردنی فۆردۆ، ئەویش ئەوەیە کارەباکەی ببڕن، ئەوکاتە سەنتەرفیوچەکان و ئامێرەکانی تری پیتاندنی یۆرانیۆم کارەبایان بۆ ناچێت و لەکار دەکەون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان