مۆساد بۆ یەکەمجار "ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی" ئاشکرا دەکات کە لە ناوخۆی ئێران ئەنجامدراوە
- ڕاپۆرت
- 26 حوزەیران

چالاکی مۆساد و شۆکی ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی دەگمەندا، سەرۆکی دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی، وردەکاریی سەرنجڕاکێشی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگاکەی لەناو ئێران ئاشکرا کرد و جەختی کردەوە کە ئیسرائیل بۆ «ساڵانی داهاتوو» لە بوونی هەواڵگریی لەناو ئێراندا بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13-06-2025 ئیسرائیل بە بەشداریی 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر چەندین ناوەند و بنکەی ستراتیژی سەربازی و ئەتۆمی ئێران، کە بەهۆی ئەم هێرشانەوە زیاتر لە 30 فەرماندەی سەربازی و زیاتر لە 10 زانای بواری ئەتۆمی کوژران، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی و پۆستەکانیدا لە سۆشیاڵ میدیا، هۆشداریی بە ئێران دا کە دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکانی ڕابگرێت یاخود خۆی کۆتایی بە کاری وێستگە ئەتۆمییەکان بهێنێت، دواجار کاتژمێر 02:30ـی بەرەبەیانیی (یەکشەممە) 22-06، واشنتن ڕاستەخۆ بەشداریی لەو شەڕەدا کرد و بە شەش فڕۆکەی جەنگی سێ وێستگەی ئەتۆمی لە ئێران بۆردوومان کرد.
لە وتارێکدا کە ئاراستەی ئەو سیخوڕانەی مۆسادی کرد کە لە ڕۆژی 13ی حوزەیرانی ئەمساڵ و ڕۆژانی دواتردا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی دژی ئامانجە ئێرانییەکان کردبوو، دەیڤید بارنیا، سەرۆکی دەزگای مۆسادی ئیسرائیل ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستهاتبوون بە "لەسەرووی خەیاڵەوە" وەسف کرد. جەختیشی کردەوە کە دەزگاکە ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی ئەنجامداوە کە تیرۆرکردنی سەرکردەی سەربازی و زانایانی ئەتۆمی و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ئەوانی دیکەی تایبەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی لەخۆگرتووە.
سەدان سیخوڕ لەناو ئێران
لە ئاشکراکردنێکی بێپێشینەدا، سەرۆکی مۆساد دانی بەوەدا نا کە دەزگاکە لە کاتی لووتکەی ئۆپەراسیۆنەکاندا "سەدان سیخوڕ"ی لەناو خاکی ئێراندا بەڕێوەبردووە، ئەمەش ڕژێمی ئێرانی لە سەرەتای گرژییەکانی ئەم دواییەوە تووشی سەرلێشێوان کردووە.
بارنیا جەختی کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامی کاری هەواڵگریی ورد بوون کە بۆ ماوەی چەندین مانگ و ساڵ بەردەوام بووە و ساتی جێبەجێکردنەکەش دوای ئامادەکاریی درێژخایەن و تێگەیشتنێکی قووڵ لە "مەترسیی قۆناغەکە" هاتووە.
هەروەها سوپاسی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل، ژەنەراڵ ئەیال زامیر, سەرۆک ئەرکانی سوپا و دەزگای هەواڵگریی ئەمریکی (CIA)ی کرد، بۆ ئەوەی کە بە "هاوکاریی ژیانی" لەم ئۆپەراسیۆنانەدا وەسفی کرد.
پابەندبوون بە گەڕاندنەوەی بارمتەکان لە غەززە
سەبارەت بە بەرەی غەززە، بارنیا پابەندبوونی مۆسادی بە گەڕاندنەوەی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان دووپات کردەوە، کە ژمارەیان 50 کەسە. ئاماژەی بەوەش کرد کە 20 کەسیان هێشتا لە ژیاندا ماون، لەکاتێکدا چارەنووسی دوو کەسیان هێشتا نادیارە.
بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی دەگمەنی ئۆپەراسیۆنەکان لەناو ئێران
لە پێشهاتێکی سەرنجڕاکێشدا، مۆساد گرتە ڤیدیۆی دەگمەنی بڵاوکردەوە کە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئێرانییەکانی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە هاوکاریی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل نیشان دەدەن.
گرتە ڤیدیۆکان، کە ڕوخساری سیخوڕەکانی تێدا شاردراوەتەوە، ئەو هێرشانە نیشان دەدەن کە بنکەکانی مووشەکی بالیستی و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لەم فڕۆکانە لەناو خاکی ئێرانەوە هەڵدراون، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی نهێنیدا کە تا ماوەیەکی نزیک لە پەناوە و بەبێ هیچ دانپێدانانێکی فەرمی بەڕێوەدەبران.
جێی ئاماژەیە، ئێران پێشتر مۆسادی بە بەرپرسیار زانیبوو لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی "کەرەج" لە حوزەیرانی 2021.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان