شوان کەلاری: بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتن لەبارەی نەوت و مووچە دەکرێت
- بزنس
- 27 حوزەیران

لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای وت، لەو دانیشتنانەی لەنێوان شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە، لێکتێگەیشتنی باش دروستبووە و بە ئەگەری زۆرەوە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و ناردنی مووچە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە سەرەتای ساڵ، ڕێککەوتن لەسەر ناردنی تەواوی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، بەڵام بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبوو و ماوەی دوو مانگە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە ڕەوانە نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای وت، ئەو دانیشتنانەی کراون ئەرێنی بوون، هەموو هەوڵەکە بۆ ئەوەیە بگەینە ڕێککەوتن، بە تایبەت باسی ئەوە کراوە کۆمپانیا نەوتییەکان ڕازی بکرێن نەوت هەناردە بکەنەوە، تێڕوانینی هەردوولا ئەرێنی بووە و لەیەک نزیکن.
شوان کەلاری ئەوەش دەڵێت: کۆمپانیاکانی بواری نەوت دەڵێن پێویستە گرەنتی هەبێت کاتێک ئەو نەوتەی هەناردەی دەکەین کۆمپانیای سۆمۆ شایستەکانمان لە کاتی خۆی بۆ خەرج بکات، کۆمپانیاکان دەترسن شایستەکانیان وەک مووچەی فەرمانبەرانی لێ بێت بۆیە بێ متمانەیی هەیە، بەڵام هەردوولا نزیکن لەوەی ئەمە چارەسەر بکرێت.
هاوکات لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەوڵی جددی هەیە بۆ ئەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت. لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە ئەگەری زۆرەوە ڕێککەوتن، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25-6 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند، لەم یەک دوو ڕۆژە شاندێکی بڕیاربەدەستی بەغدا دێتە هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن لەسەر مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت. دوێنێ پێنجشەممە شاندەکە تەكنیكییە گەیشتنە هەولێر و پێكهاتبوون لە نوێنەرانی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، دیوانی چاودێری دارایی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیای نەوتی باكوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






