
دیمەنی ئەندامێکی شاباک و دوو چەکداری حەماس. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (شاباک) ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا کە سێ مانگی خایاندووە، یەکێک لە گەورەترین تۆڕ و ژێرخانە چەکدارییەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە شاری خەلیل لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا هەڵوەشاندووەتەوە و بە "گەورەترین تۆڕ کە لە دەیەی ڕابردوودا ئاشکرا کرابێت" ناوی دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (شاباک)، بۆ سەر باشووری کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین، گەورەتین تۆڕی چەکداری حەماس هەڵوەشێنرایەوە و دەست بەسەر بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی گیرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی شاباک، لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە 60 ئەندامی حەماس دەستگیرکراون کە پلانیان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش "لە داهاتوویەکی نزیکدا" دادەڕشت. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە تۆڕەکە لە 10 شانەی جیاواز پێکهاتووە و لەلایەن سەرکردەی باڵای حەماسەوە، کە زۆربەیان پێشتر لە زیندانەکانی ئیسرائیل بوون، سەرپەرشتی کراوە.
بە گوتەی شاباک ئەرکی سەرەکیی تۆڕەکە بریتی بووە لە وەرگرتنی ئەندامی نوێ، پڕچەککردن و ڕاهێنانپێکردنیان بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرش و دانانەوەی بۆمبی چێندراو دژی ئامانجە ئیسرائیلییەکان.
چی ڕوویدا: لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە، کە 22 جۆر چەکی جیاواز، 11 نارنجۆک و چەندین بۆمبی ئامادەکراویان لەخۆگرتووە. هەروەها حەشارگەیەکی ژێرزەمینی دۆزراوەتەوە کە بۆ شاردنەوەی داواکراوان و هەڵگرتنی چەک بەکارهاتووە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای شاباک ڕایگەیاند: "ئەمە گەورەترین دۆسیەیە کە لە ماوەی دەیەیەکدا لە کەناری ڕۆژئاوا پووچەڵمان کردووەتەوە و گورزێکی گەورە بوو لە پلانی حەماس بۆ ئەنجامدانی هێرشی مەترسیدار."
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە حەماسەوە لە کەناری ڕۆژئاوا کە قسەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت کردووە، دانی بەوەدا ناوە کە بزووتنەوەکە "لە دۆخێکی ئاڵۆز، سەخت و بێوێنەدایە" و ڕاوەدوونانی بەردەوامی ئیسرائیل و دەسەڵاتی فەڵەستینی، زیانێکی زۆری پێگەیاندوون و توانای جووڵە و دابینکردنی پارەی "تا ڕادەیەکی زۆر وشک کردووە."
زانیاریی زیاتر: لەدوای دابەشبوونی فەڵەستین لە ساڵی 2007، دەسەڵاتی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا چالاکییەکانی حەماسی قەدەغە کرد و بەردەوام ئەندامانی دەستگیردەکات، بە بیانووی ئەوەی "ئەجێندای حەماس هەمیشە لەپشت دروستکردنی پشێوییەوە بووە."
سەرەڕای ئەوەی کە سەرکردەکانی حەماس لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوام داوایان لە کەناری ڕۆژئاوا دەکرد بچێتە ناو جەنگەکەوە، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕووی نەدا.
شاباک بانگەشەی ئەوە دەکات لە ساڵی 2024ـدا توانیویەتی زیاتر لە هەزار "کردەوەی گەورەی تیرۆریستی" لە کەناری ڕۆژئاوا پووچەڵ بکاتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی گرژییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






