نەتەنیاهۆ لە واشنتن: گڵۆپی سەوز بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە بەرامبەر نەرمی نواندن لە غەززە
- ڕاپۆرت
- 5 تەممووز

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی، سەردانی داهاتووی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ کۆشکی سپی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئامانجی سەرەکیی وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەمریکایە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران.
وێنە گەورەکە: نەتانیاهۆ هەوڵدەدات گڵۆپی سەوز بۆ هێرشێکی دیاریکراو و بەئامانجکراو بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەدەستبهێنێت، بە مەرجێک نەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوانی هەرێمی.
لەلایەکی دیکەوە: شارەزایان پێیانوایە کە ئەم داواکارییە بەشێکە لە "مامەڵەیەک"ی سیاسی. لە بەرامبەر ڕەزامەندیی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، پێشبینی دەکرێت ئیسرائیل هەندێک نەرمی لە کەرتی غەززە بنوێنێت، وەک کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی، ڕێگەدان بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان و ئەنجامدانی ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی دیلەکان.
ئەم هەنگاوە لەلایەک فشارەکانی سەر نەتانیاهۆ لە ناوخۆی ئیسرائیل کەمدەکاتەوە و وەک پاڵەوانێک دەریدەخات، لەلایەکی دیکەشەوە دەبێتە دەستکەوتێک بۆ ئیدارەی ترەمپ لە دۆسیەی غەززەدا، بەبێ ئەوەی ئەمریکا ڕاستەوخۆ تێوەبگلێت.
جگە لە دۆسیەی ئێران، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەمریکا بۆ لکاندنی ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوا و هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی وەک سووریا و لوبنان دەکرێت.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە نەتەنیاهۆ لە ناوخۆدا ڕووبەڕووی فشاری تووندی ئۆپۆزسیۆن، جەماوەر و تووندڕەوەکان بووەتەوە. هاوکات، ترەمپ دەیەوێت دەستکەوتێکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستبهێنێت.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەردانەکە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی غەززە ناهێنێت، بەڵکو زیاتر هەنگاوێکی تاکتیکییە بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان. نەتەنیاهۆ هەوڵی کاتکوشتن و دواخستنی پرسەکان دەدات، هەرچەندە ئەگەری گۆڕانکاری هەیە، بەڵام دەرکەوتنی ئەنجامە ڕاستەقینەکانی پێویستی بە کات دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژێرخانی گەشتیاریی پەلەیەتی کوردستان بۆ ملیۆنان گەشتیار واڵا بکات
- ڕاپۆرت
- 27 تشرینی دووەم
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت






