
محەممەد شیاع سوودانی و جۆ بایدن
ئاڤا نیوز
سوودانی ناوەڕاستی مانگی داهاتوو سەردان ئەمریکا دەکات، پێدەچێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیان بێت.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی 15-4-2024 لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی واشنتن دەکات و دیداری لووتکە دەکەن، بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە گەرمترین پرسی گفتوگۆکانیان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر سەلامی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە "بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق، وا دەکات بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان بکەوێتە دەست خۆیان، واتا خۆیان بڕیاری کشانەوە بدەن، وەک ئەوەی لە ئەفغانستان ڕووی دا."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، مەترسیی هەیە ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و سەربازی لە عێراق سەرهەڵبدات.
لەلایەکی دیکەوە: سعوود مەشهەدانی، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت: "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەنگاوێکی بەپەلەیە، بەتایبەتی کە عێراق ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە. هەروەها ماوەی داهاتوو بۆ حکومەتی عێراق یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئەمنی و سیاسی دەبێتەوە."
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە بایدن و سوودانی گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک دەکەن، لەوانە گۆڕینی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانیش بڵاوی کردووەتەوە، ئاسۆی پەیوەندییەکانی داهاتووی هەردوو وڵات لە قۆناغی دوای هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش تاوتوێ دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





