وەزیری دارایی: هەژماری من پڕۆژەی حکومەتە و ناکرێت بەچاوی حیزبایەتییەوە سەیر بکرێت
- بزنس
- 2024-03-23

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی (هەژماری من) بۆ مووچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، با بە چاوی حیزبایەتی سەیری نەکرێت؛ نە سەوزە، نە زەردە و نە نیلییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نایەوێ پشت بە (هەژماری من) ببەستێ و دەیەوێ لەڕێگەی بانکەکانی سەر بە حکومەتی عێراق هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تەوتینی عێراق تەنیا کارتێکە پارەی کاشی پێ ڕادەکێشرێت و هیچ مامەڵەیەکی دیکەی پێناکرێت، بەڵام ئەو سیستەمەی لە هەژماری من کاری پێدەکرێت، تەوتین و 19 خزمەتگوزاری دیکە لەخۆدەگرێت، پێنج بانک بەشدارییان تێدا کردووە کە سەرجەمیان عێراقین و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە متمانەیان پێدراوە، بەشێکن لەو 47 بانکەی لە عێراق تەوتین دەکەن."
زانیاریی زیاتر: هەژماری من لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندیی عێراق دامەزراوە، لەڕێگەیەوە مووچەخۆر دەتوانێت سوودمەند بێت لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کارئاسانی زۆریان بۆ دەکرێت، گرنگترینیان دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینەکانی خانووبەرە و هاوسەرگیری و پێشینەکانی تر کە بڕەکەیان دەگاتە 150 ملیۆن دینار.
لەلایەکی دیکەوە: وهزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەگەر هاووڵاتییان و مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی ناویان لە پڕۆژەی هەژماری من، تا سەری ساڵ بەدڵنیاییەوە ئابووری هەرێمی کوردستان دە بەرامبەری ئێستا دەچێتە پێشەوە، چونکە کێشەی نەبوونی پارەی کاش چارەسەر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی ئاوات شێخ جهناب، ئەگەر لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا بەغدا کێشەی پاشکەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکات، ئەوا دەتوانرێت لەڕێگەی ئەو پرۆژەیەوە چارەسەر بکرێت، هەروەها هەرێمی کوردستان دەتوانێت تاوەکو پێنج ساڵی دیکە ههنگاوی زۆر گهوره و پێشكهوتوو بنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 12 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 14 کانوونی یەکەم
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار





