گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سوودانی لەپێناو کشانەوەی هاوپەیمانان سەردانی ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 2024-03-24

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - وێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی عێراق کارنامەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ناونیشانی سەردانەکە کۆتاییهێنانە بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و ئاسۆی پەیوەندییەکانە دوای قۆناغی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: سەردانی پێشووی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا پڕۆتۆکۆڵی بوو، هیچ بەرهەمی نەبوو، بۆیە ئێستا سوودانی دەیەوێت سەردانی ئەمجارەی سەرکەوتووبێت و ئەنجامەکەی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق هەبێت.
قوڵتر: گوتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردووەتەوە کە کشانەوەی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی لە عێراق لەنێوان هەردوولا یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام جیاوازی هەیە لە دەربڕینی دەستەواژەکان لەمبارەوە، بەڵام حکومەت 100 %جددیە لەو بابەتەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی 15-04-2024 لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی واشنتن دەکات، بەپێی گوتەی باسم عەوادی، ئەم سەردانەی سوودانی دەبوو لە کۆتاییەکانی 2023 بکرێت، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی غەززەوە دواکەوت و ئێستا کاتەکەی گونجاوە. باسم عەواد وادەڵێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





